Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 06:43

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق راگه‌یه‌نداروێکی بڵاوکرده‌وه‌

به‌هۆی‌ نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك به‌ ناچاری له‌ كه‌لار
کوردستان TV
100%


به‌هۆی‌ كێشه‌یه‌كی‌ ته‌كنیكییه‌وه‌ فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی‌ عیراق له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ سه‌ر به‌ قه‌زای‌ كه‌لار نیشته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق بڵاویكرده‌وه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، به‌هۆى كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكیه‌وه‌ فڕۆكه‌یه‌ك به‌ناچارى له‌ قه‌زاى كه‌لار نیشتۆته‌وه‌ و هیچ زیانێكى به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، فڕۆكه‌یه‌كى جۆرى "سزنا كه‌ره‌فان" له‌كاتى راهێناندا به‌ناچارى له‌ قه‌زاى كه‌لار نیشتۆته‌وه‌، هۆكارى نیشتنه‌وه‌ ناچاریه‌كه‌ش، هه‌ڵه‌یه‌كى ته‌كنیكى بووه‌ له‌فڕۆكه‌كه‌دا روویداوه‌.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ته‌ئكیدیشكراوه‌ته‌وه‌، رووداوه‌كه‌وه‌ هیچ زیانێكى لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌ كه‌ جێى باس بێت. هه‌روه‌ك هه‌ر شه‌ش سه‌رنشینه‌كه‌شی سه‌لامه‌تن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.