بههۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلهوه لەسەر رێگای خەلەكان – رانیە، سهرجهم سهرنشینهكانی ناو ئۆتۆمبێلێكیان كه چوار كهس بوون گیانیان لهدهستدا.
له راگهیهندراوێكي پۆلیسی سلێمانی دا هاتووه پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ههینی 28ی ئهیلولی 2018، لەسەر رێگای خەلەكان – رانیە دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (قەمەرە تاكسی و ئۆتۆمبێلێكی گەڵابە، بارهەڵگر) پێكیانداو بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلی جۆری قەمەرە، تاكسی سوتاو سەرجەم سەرنشینانی كە چوار كەس بوون گیانیانلەدەستدا.
راشیگهیاند: دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان تەرمی قوربانییەكان رەوانەی پزیشكی دادوەری كران، بەڵام بەهۆی زۆری سووتانەكەیانەوە تا ئێستا ناسنامەكانیان ئاشكرا نەكراوە.
لە ئێستاشدا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی خەلەكانەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەكەش لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستبەسەرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.