لە شاری کۆیە، چەکدارانی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕێگە نادەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن و پەلاماری ژمارەیەک کادیری پارتیش دەدەن.
له‌و باره‌یه‌وه، به‌رپرسى لیژنه‌ى ناوچه‌ى كۆیه چەتۆ حەسەن، به ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه‌كانى لیژنه‌ى ناوچه‌ى كۆیه چوون بۆ ده‌نگدان به‌ڵام سوكایه‌تیان پێكراوه و رێگریان لێكراوه و نه‌یاهێشتووه ده‌نگ بده‌ن. پاش ئەوەی پێشمەرگەكان لەو حاڵەتە ئاگاداریان كردووینه‌وه، ئێمه‌ش به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن ویستمان سه‌ردانى بنكه‌ى ئاماده‌یى كوڕانى كۆیه بكه‌ین، به‌داخه‌وه هێزێكى یه‌كێتى به‌بێ پرسینه‌وه هه‌ڵیان كوتایه سه‌رمان و به قۆناغه تفه‌نگ لێیان داین و سوكایه‌تى زۆریان پێكردین .
چه‌تۆ باسى له‌وه‌ش كرد كه ئه‌و هێزه‌ى یه‌كێتى رێگه به زێرهڤانیهكانى پارتى ناده‌ن بچن ده‌نگ بده‌ن رێگریان لێده‌كه‌ن ئه‌وان پاسه‌وانى باره‌گاكانى پارتین له‌و سنووره
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان مه‌رجى ناسنامه بۆ دهنگهدهره یه‌كێتییه‌كان هه‌ڵگیراوه‌و ده‌توانن به هه‌ر ناسنامه‌یه‌ك ده‌نگ بده‌ن به پێچه‌وانه‌وه رێگرى له سه‌رجه‌م لایه‌نگرانى حزبه‌كانى دیكه ده‌كرێت هه‌رچه‌نده نوێنه‌رى كیان سیاسیه‌كان ده‌یانه‌وێت سكاڵاى خۆیان له لایه‌ن كۆمسیۆن تۆمار بكه‌ن به‌لام له‌و بنكانه فۆرمى سكالاى كۆمسیۆنیشیان پێناده‌ن و پێیان گووتوون له‌جیاتى فۆرمى ژماره 10 ده‌توانن فۆرمى شه‌ق و بۆكس وه‌رگرن مه‌به‌ستیان تۆقاندنى نوێنه‌رى لایه‌نه‌كان له هۆڵه‌كانى ده‌نگدان.
له لایه‌كى دیكه‌وه په‌یامنێرمان له كۆیه پێى راگه‌یاندین له چه‌ند بنكه‌یه‌كى شارۆچكه‌ى كۆیه رێگرى له سه‌رجه‌م كه‌ناڵه میدیاییه‌كان كراوه وه چه‌ند كهناڵكیان راوناون و لێیان داون چونكه گومانى ئه‌وه هه‌یه یه‌كێتى ده‌ست به ساخته‌كارى بكات و ترسى تۆماركردنىیان له كامێراى كه‌ناڵه‌كان هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.