Erbil 24°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 04:28

قائیمقامی چەمچەماڵ: کردنەوەی وێستگەی نوێ بە پێویست دەزانین

گرفتی کەمی وێستگە هەیە
کوردستان TV
#7
100%


قائیمقامی چەمچەماڵ داواشیکرد وێستگەی نوێ بکرێتەوە و وتی: کردنەوەی وێستگەی نوێ بە پێویست دەزانین.

رەمەک رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەبارەی بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت ساز کرد و گوتی، گرفتی کەمی وێستگەکانیان هەیە، بۆیە زیادکردنی وێستگەکانی دەنگدان بە پێویست دەزانن.

هەروەها گوتی، لە چەمچەماڵ تەنها ١١ وێستگە هەیە لە هەردوو قوتابخانەی ڕۆژ و فەقێ قادر، چوار هەزار و ١٥٠ کەسیش لە سنوورەکە مافی دەنگدانیان هەیە.

قائیمقامی چەمچەماڵ رایگه‌یاند، هێزە ئەمنییەکان بەشێکیان ناسنامەیان لەگەڵ خۆیان هێناوە و هۆشیاریان بە ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن نییە، یاخود لە هەندێک ناوچە ناسنامە و ڕەگەزنامە دەستەواژەی لێکچوویان بۆ بەکاردێت، بۆ نموونە لە هەندێک ناوچە بە ناسمانە دەوترێت (جنسیە) بەڵام بە ڕەگەزنامەش دەوترێت (شەهادە جنسیە) بەو هۆیەوە بەشێک لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان لێیان تێکچووە.

ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە تەواوی شار و شارۆچکەکان دەستیپێکرد و لە کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆتایی دێت، بە وتەی بەرپرسانی کۆمسیۆنیش کاتی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.