Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 19:50

کچه‌ مۆدێلی عێراقی له‌ به‌غدا کوژرا

كاره‌كه‌ی فۆتۆ مۆدێل بووه‌
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە کوژرانی "تارە فارس" کچە مۆدێلی عێراق بڵاوکردەوە، کە دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و كوژراوه‌.

وێبسایتی سۆمه‌ریه‌ نیوز بڵاویكرده‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی هه‌واڵی كوژرانی ئه‌و كچه‌ فۆتۆ مۆدێله‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، كه‌ به‌ گوللـه‌ له‌ به‌غدا كوژراوه‌.

لەلایەکی دیكه‌وه‌ وەزارەتی ناوخۆیی عێراق ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەی لە ڕوداوەکە دەستپێکردووە.

تاره‌ فارس، ساڵی 1996ـه‌، له‌ باوكێكی عێراقی و دایكێكی لوبنانی له‌دایكبووه‌، پێشتر هاوسه‌رگیری كردووه‌ و كوڕێكیشی هه‌یه‌، دواتر له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه‌.

به‌هۆی كاره‌كه‌ی، كه‌ فۆتۆ مۆدێل بووه‌، چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌وڵی جێهێشتنی عێراقی داوه‌، ماوه‌یه‌كیش رووی له‌ هه‌ولێر كرد، به‌ڵام دواتر گه‌ڕایه‌وه‌ به‌غدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.