Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 00:38

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌کانى ناوخۆ و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش کۆبووه‌وه‌

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27/9/2018  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌، هێزه‌كانى ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دا‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا باسی ڕه‌وشی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی كرد. له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ پێشمه‌رگه‌ و هه‌موو هێزه‌ چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد كه‌ قاره‌مانانه‌ توانیویانه‌ به‌رگری له‌ كوردستان بكه‌ن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن و سه‌قامگیریی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاڵۆز بكرێت چ‌ له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ و چ له‌ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌شی به‌‌ جێگه‌ی ڕێز و پێزانین و سه‌ربه‌رزیی هه‌موو تاكێكی كوردستان وه‌سف كرد‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا  هه‌وڵ و شه‌ونخوونییه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها هیوای خواست له‌ ڕۆژانی داهاتووشدا به‌تایبه‌تی له‌ ڕۆژی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ به‌رواری 30/9/2018، هه‌مان ڕۆڵیان هه‌بێت به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایش و سه‌ر و گیانی هاووڵاتیان به‌گشتی.

به‌ پێویستی زانی هه‌موولایه‌ك هاوكار بن پرۆسه‌ی ده‌نگدان زۆر سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی بێت و ببێته‌ نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی دیموكراسی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.