هه‌ریه‌ک له (هه‌ندرێن محمد)سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران و (سلێمان مسته‌فا)جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن ،ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 27/9/2018له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ چاودێرانی نێوده‌وله‌تی کۆبوونه‌وه ،له کۆبونه‌وه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران و جیگره‌که‌ی ناوه‌رۆکی ڕێکار و ڕێنمایه‌کانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی ،بۆ چاودێرانی نێوده‌وله‌تی شیکرده‌وه و هیواداربوون چاودێره‌کان ڕۆلی کاریگه‌ر ببینن له چاودێری کردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 30/9 ی په‌رله‌مانی کوردستان ،هاوکات له به‌شێکی تری کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌رێز (هه‌ندرێن محمد)سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران ئامار و داتاکانی تایبه‌ت به ژماره‌ی بنکه‌کانی ده‌نگدان و ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه بۆ ڕێخراوه‌کان خسته‌روو.
دوای ته‌واو بوونی کۆبوونه‌وه‌که هه‌ریه‌ک له (هه‌ندرێن محمد)سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران و ( سلێمان مسته‌فا) جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن گۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیان بۆ ڕۆژنامه‌نوسان سازکردو، له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا (هه‌ندرێن محمد)سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن ناوه‌رۆکی کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ل رێخراوه بیانیه‌کان خسته‌ڕو،هاوکات ژماره و داتا و رێکاره‌کانی هه‌ڵبژاردنی 30/9 په‌رله‌مانی کوردستانی بۆ ڕۆژنامه‌نوسان خسته‌روو، ڕایگه‌یاند:
بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان به‌پێی دواین ئاماری تۆماری ده‌نگده‌ران، ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له هه‌رچوار پارێزگاکه‌ی هه‌رێم 3ملیۆن و 85 هه‌زار و461ده‌نگده‌ره و دابه‌شی سه‌ر هه‌رچوار پارێزگاکه‌ی هه‌رێم بوون به‌م شێوه‌یه:
له سنوری پارێزگای سلێمانی به قه‌زا و ناحیه و گونده‌کانیه‌وه 1 ملیۆن و 196 هه‌زار و 980 ده‌نگده‌ر و له هه‌ولێر 1ملیۆن و 109هه‌زار و 72ده‌نگده‌ر له ده‌هۆک711هه‌زار و 218 ده‌نگده‌ر و له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش68هه‌زارو 191ده‌نگده‌رمافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به ده‌نگدانی تایبه‌تیش سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران ڕایگه‌یاند ژماره‌ی ده‌نگده‌ری تایبه‌ت 170هه‌زارو469که‌سه،که رۆژی هه‌ینی 28/9/2018 ده‌نگ ده‌ده‌ن ،له‌م ڕێژه‌یه پاڕێزگای هه‌ولێر 72هه‌زارو 653که‌س ده‌نگ ده‌ده‌ن و، پارێزگای سلێمانی 62هه‌زار و 220که‌س و ،له پاڕیزگای ده‌هۆک 33هه‌زار و 441که‌س و ،له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 2هه‌زار و 175که‌س له ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌نگ ده‌ده‌ن
هه‌ر له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران سه‌باره‌ت به ژماره‌ی بنکه‌کانی ده‌نگدان به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت 99بنکه‌ی ده‌نگدان ده‌کرێنه‌وه له هه‌ولێر 41بنکه و له سلێمانی 37 بنکه و له ده‌هۆک 20 بنکه و له هه‌ڵه‌بجه‌ش 1 بنکه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌کرێته‌وه .
سه‌باره‌ت به ده‌نگدانی گشتیش که وابریاره 30/9 ئه‌نجام بدرێت ڕایگه‌یاند کۆی گشتی بنکه‌کان هه‌زار و 260بنکه ده‌کرێنه‌وه و دابه‌شی سه‌ر هه‌رچوار پارێزگاکه ده‌بن به‌م شێوه‌یه: له پارێزگای هه‌ولێر 499بنکه و له پارێزگای سلێمانی 476بنکه و له پارێزگای ده‌خۆک 257 بنکه له پاێزگای هه‌له‌بجه 28 بکه.
هه‌ر له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا (هه‌ندرێن محمد)سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران وتی ئه‌و واده‌یه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن دیاریکراوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک درێژ ناکرێته‌وه و له کاتژمێر شه‌شی ئوێواره هه‌مو بنکه‌کانی ده‌نگدان به ڕوی ده‌نگده‌ران داده‌خرێن .
سه‌بارت به بنکه‌کانی نوێکردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران ،ڕای گه‌یاند 279هه‌زار که‌س سه‌ردانی بنکه‌کانی نوێکردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی کردووه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.