له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی 25 له‌سه‌ر 26ی ئه‌م مانگه، له‌گه‌ره‌كی پیشه‌سازی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی ته‌قه له‌هاوڵاتییه‌ك كرا به‌ناوی (ل، س، ص)و له‌ئه‌نجامدا بریندار كرا، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ روداوه‌كه كرایه‌وه‌و ناوبراو سكاڵای یاسایی تۆماركرد له‌سه‌ر كه‌سێك به‌ناوی (ع، ح) به‌ره‌گه‌ز كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت دادوه‌ر بریاری ده‌ستگیركردنی بۆ تۆمه‌تبار ده‌ركرد به‌پێی ماده‌ی 406 برگه‌ی 31 له‌یاسای سزادانی عێراقی.
هاوكات له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونی ورد ده‌ستیپێكردووه بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارو تائێستا هۆكاری روداوه‌كه نه‌زانراوه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.