Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:33

سەرۆک بارزانی: هەموو کەس دەزانی، بەبێ پارتی هیچ بڕیارێک بەسەر گەلی کورد ناچەسپێ

بۆ سه‌رخستنی لیستی 183 پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاخۆ
کوردستان TV
100%


لە مەراسیمی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاخۆ، سەرۆک بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد، جارێکی دیکە چاوم رۆن بوو دڵم خۆش بە دیتنی ئێوە هەی دڵ و گیانینە، کە خەڵک دێتە زاخۆ، کوردایەتی، مەردایەتی، مرۆیایەتی وەفاداریم بەبیر دێتەوە.

سەرۆک بارزانی، لە مەراسیمی بانگەشەی بۆ سه‌رخستنی لیستی 183 پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاخۆ، لە گوتارێکدا رای گەیاند: جارێکی دیکە چاوم رۆن بوو دڵم خۆش بە دیتنی ئێوە هەی دڵ و گیانینە، کە خەڵک دێتە زاخۆ، کوردایەتی، مەردایەتی، مرۆیایەتی وەفاداریم بەبیر دێتەوە، ئەگەر ساڵێک جارێک بێمە زاخۆ، بۆ ساڵێک شەحن دەبم، ساڵی پار وەک ئەو رۆژانە، لێرە مێژوویەکمان دروست کرد و پەیمانمان دا، لە رۆژی ٣٠ ئەیلوولیش دیسان مێژوویەکی پڕ سەروەری بۆ پارت و گەلی خۆتان تۆمار دەکەنەوە.

سەرۆک بارزانی، لە زاخۆ، جەختی لەوەش کردەوە: هیچ کاتێک نایەڵین لەسەر خوێن و شەهیدی ئێمە هیچ کەسێک ئیرادەی فەرز بکات، لە ماوەی رابردوو، هەڵبژاردنێکی گرنگ کرا، ئەوەی گرنگ بوو سەنگی پارتی پیشان بدرێت.

هەموو کەس دەزانی پارتی ژمارەیەکی زۆر گرنگە، بەبێ پارتی هیچ بڕیارێک بەسەر گەلی کورد ناچەسپێ، بۆیە هەڵبژاردنی ٣٠ ئەیلوول هەڵبژاردنێکی گرنگە، بۆیە چەند پارتی لە پێش بێت، ئەوەندە هەنگاوی گەورەتر بهاوێت، چاکسازی بکات،

سەرۆک بارزانی له‌ كه‌رنه‌ڤاڵی به‌ ئاماده‌بوونێكی جه‌ماوه‌رێكی زۆری پارتی له‌ زاخۆ گوتی: من نەهاتوومە بڵێم دەنگ بە فلانە لیست بدەن، بەڵکو ئێوە دەنگ بە کێ بدەن، بەڵێن بێت، منیش دەنگی پێ بدەم.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.