Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 19:27

کچه‌که‌ی به‌ 20 ملیۆن دیناری عێراقی ده‌فرۆشێ

سزای 15 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ سه‌پێنرا
کوردستان TV
100%

دادگای تاوانه‌كانی ناوه‌ندی عێراق سزای 15 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ سه‌پاند كه‌ كچه‌ی له‌به‌رامبه‌ر 20 ملیۆن دیناری عێراق بۆ فرۆشتن نمایش كردبوو.

له‌مباره‌یه‌وه‌ عه‌بدولستار به‌ریره‌قدار، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری رایگه‌یاندووه‌، دادگای تاوانه‌كانی ناوه‌ندی سه‌یری دۆسییه‌ی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی كردووه‌ كه‌ دانانی نابوو چه‌ند جارێك كچه‌كه‌ی بۆ فرۆشتن و كاری به‌د ره‌وشتی نمایش كردبوو، بۆیه‌ دادگا سزای 15 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ سه‌پاند.

به‌یره‌قدار گوتیشی: تاوانباره‌كه‌ به‌ مادده‌ی 7 له‌ خاڵی پێنجه‌م له‌ یاسای نه‌هێشتنی بازرگانی كردن به‌ مرۆڤ به‌ ژماره‌ 28ی له‌ ساڵی 2012 سزادراوه‌ .

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / فورات نیوز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.