Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 07:10

به‌ڤیدیۆ .. چرکه‌ساتی تیرۆرکردنی سه‌رۆکی رێکخراوێکی مافی مرۆڤ له‌به‌سره‌ بڵاوکرایه‌وه‌

له‌ ناوچه‌ی عه‌باسییه‌ی ناوه‌راستی شاره‌كه‌
کوردستان TV
100%

به‌ پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌ له‌لایه‌ن كامێراكانی چاودێرییه‌وه‌ وێنه‌ گیراوه‌، چركه‌ساتی تیرۆركردنی سوعاد ئه‌لعلی ، سه‌رۆكی رێكخراو (wd ) بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌به‌سره‌ بڵاوكرایه‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی ریازی سعودی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ تۆمه‌تی تیرۆركردنه‌كه‌ خراوه‌ته‌ پاڵ ده‌ست پێوه‌نده‌كانی كونسولخانه‌ی ئێران له‌به‌سره‌.

دوێنی سێشه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌ی عه‌باسییه‌ی ناوه‌راستی به‌سره‌، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشیان كرده‌ سه‌ر سوعاد ئه‌لعلی و تیرۆریان كرد.

 

ئاماده‌كردنی / رزگا

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.