Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 02:39

به‌ وێنه‌.. کچێکی 21 ساڵان مڵاکێکی ئاسنی چای قووتدا

له‌نه‌شته‌رگه‌رییه‌كدا توانرا مڵاكه‌كه‌ له‌ سكی كچه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتووی بهێنرێته‌ ده‌ره‌وه‌
کوردستان TV
100%

فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌رخ له‌ به‌غدا رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی كچێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵان مڵاكێكی ئاسنی چای قوتدا، له‌نه‌شته‌رگه‌رییه‌كدا توانرا مڵاكه‌كه‌ له‌ سكی كچه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتووی بهێنرێته‌ ده‌ره‌وه‌.

فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌رخ له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت: تیمێكی نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموك له‌ به‌غدا به‌ په‌له‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كیان بۆ كچێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵان كرد كه‌ نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه‌ و له‌ كاتی چاخواردنه‌وه‌ مڵاكێكی ئاسنی قوتدابوو.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رمه‌د عه‌بدولوه‌هاب پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری گووتی: مڵاكه‌ ئاسنه‌كه‌ له‌ده‌رچه‌ی گه‌ده‌ی كه‌سه‌كه‌ بووه‌و توانراوه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی له‌نه‌شته‌رگه‌رییه‌كدا بۆی ده‌ربهێنرێت و له‌ ئێستاشدا كه‌سه‌كه‌ باری ته‌ندروستی جێگیره‌.

ktvktvktv

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌ /سۆمه‌رییه‌

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.