Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 08:22

دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی پارێزگاری بەسرەی هەڵوەشاندەوە

عیدانی لەبەردەم دادگای كەرخ لە بەغدا ئامادەبوو
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە رایگەیاند" دادگای عێراق بڕیاری دەستگیركردنەكەی هەڵوەشاندووەتەوە، كه‌ پێشتر له‌سه‌ر دۆسیه‌ى گه‌نده‌لى بریارى ده‌سته‌سه‌ركردنى بۆ ده‌رچوبوو.

پارێزگاری بەسرە لەنێو كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا بە عەبادی راگەیاندبوو، كە فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاكەی گەندەڵە.

جێی باسە ئەمڕۆ عیدانی لەبەردەم دادگای كەرخ لە بەغدا ئامادەبوو، لەمبارەیەوە رایگەیاند كە ڕێز لە دادگای عێراقی دەگرێ و متمانەی گەورەی بەدادگای عێراقی هەیە، بۆیە خۆی ئامادە بوو.

پارێزگاری بەسرە لە دانیشتنی دادگادا بەڵگەی پێویستی لەسەر تێوەگلانی جاسم سەعدی فەرماندەی پۆلیسی بەسرە لە گەندەڵی خستبووەڕوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.