له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، كۆمسیۆنى باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، وه‌ک پاڵپشتیه‌ک ،بۆ به سه‌رکه‌وتوی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 30/9 په‌رله‌مانی کوردستان، به‌رواری 23/9/2018 نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان تیمێکی (سێ)که‌سی له پسپۆڕی جیا جیا له ئۆفیسی نیشتیمانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی کوردستان دامه‌زراند و، تیمه‌که پێک هاتوون له سێ که‌س ،که پسۆڕن له بواره‌کانی (ئایتی و یاسایی و هاوکاری مه‌یدانی)کاری تیمه‌که بۆ زیاتر هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری و چاودێری به‌رێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 30/9 ی په‌رله‌مانی کوردستانه و تا دوای هه‌ڵبژردن کاری ئه‌و لیژنه‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت ،ده‌ست به‌کاربوونی تیمه‌که دوای ئه‌نجامدانی کۆبونه‌وه‌ی نێوان ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران و وه‌فدێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بریاری ده‌ستبه‌کاربوونی لیژنه‌که درا.
شوان عزيز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.