لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى تهندروستى سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، چوار هۆڵی گەورەی نەشتەرگەری لەناو نەخۆشخانەی فێركاری دا كرایهوه
تهندروستى سلێمانى ڕاشیدهگهێنێت پرۆژەكە لەسەر ئەركی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراقی بەگوژمەی 8 ملیۆن دۆلار جێبەجێ كراوە لەلایەن كۆمپانیای SHDی ئیتاڵی یەوە.
د.صباح نصرالدین احمد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدهگهێنێت ، بوونی ئەم هۆڵانەی نەشتەرگەری لەمەودوا ژمارەی نەشتەرگەرییەكان لەناو نەخۆشخانەی فێركاری نەشتەرگەری دا بۆ دوو هێندەی پێشوو بەرز دەبێتەوە، ئەمەش ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بۆ هاوڵاتیان باشتر دەكات و زیاتر دەتوانن سوودمەند بن.
هەروەها سەروەر صدیق بەڕێوبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی فێركاریش ڕایگەیاند: گرنگی ئەم هۆڵانەی نەشتەرگەری ئەوەیە بەستانداردی بەرزی جیهانی دروستكراوە دەتوانین لەمڕۆوە ژمارەی نەشتەرگەرییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبكەینەوە بۆ هاوڵاتیان، ئەو نەشتەرگەرییانەشی كە لەم هۆڵانەدا دەكرێت بریتین لە نەشتەرگەرییەكانی گورچیلەو شەویلگەو ڕوو و ئێسك و شكاوی ...هتد.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.