Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 11:13

مامۆستایانی‮ ‬زانکۆ پشتگیری‮ ‬لە سەرخستنی‮ ‬لیستی‮ ‬ژمارە ‮‬183ی‮ ‬پارتی‮ ‬دەکەن

بەرنامەی‮ ‬پارتی‮ ‬بەرز دەنرخێنن
کوردستان TV
#7
100%


مامۆستایان‮ ‬یەكێكن لە چینە گرینگەكانی‮ ‬كۆمەڵگە و بەرەوپێشبردنی‮ ‬زانست مامۆستایانی‮ ‬زانكۆ لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ئاستی‮ ‬خوێندن و رەوشی‮ ‬كۆلێژەكان و بەرەوە پێش بردنی‮ ‬ئاستی‮ ‬خوێندنی‮ ‬باڵا لە كوردستان و كارو بەرنامەی‮ ‬پارتی‮ ‬بەرز دەنرخێنن و پشتگیری‮ ‬لە لیستی‮ ‬ژمارە‮ ‬183ی‮ ‬پارتی‮ ‬دەكەن‮.‬

ڕۆژگار شێخانی‮ ‬مامۆستای‮ ‬زانكۆ لە كولێژی‮ ‬ئاداب‮ ‬پشتگیری‮ ‬لە سەرخستنی‮ ‬لیستی‮ ‬ژمارە‮ ‬183ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەكات لە لێدوانێك وتی‮:‬‮ ‬بێگومان لەو رۆژەی‮ ‬كە پارتی‮ ‬دامەزرا،كۆمەڵگەی‮ ‬كوردی‮ ‬پێویستیان بە چەترێك و رێكخستنێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و سەربازی‮ ‬هەبوو تا بەرگری‮ ‬لە خەڵكی‮ ‬كوردستان بكات،‮ ‬دیارە هەر لەوكاتەشدا تا بەرۆژانی‮ ‬ئەمڕۆ دەگات ئامانجی‮ ‬پارتی‮ ‬خزمەت كردنی‮ ‬كوردستان بووەو بەكرداریش ئەوەی‮ ‬سەلماندووە‮. ‬بۆیە هەمیشە بە مێژووی‮ ‬پڕ‮ ‬سەروەری‮ ‬پارتی‮ ‬سەربڵندین،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬رۆڵی‮ ‬پارتی‮ ‬لە چەسپاندنی‮ ‬پایەكانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و هەنگاونان بەرەو كۆمەڵگەیەكی‮ ‬مەدەنی‮ ‬،‮ ‬هەروەك ئاشكرایە كە شەڕەفی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬یەكەم بناغەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬لە مێژووی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەگەڕێتەوە كاتێك لە مانگی‮ ‬ئاداری‮ ‬ساڵی‮ ‬‭1991‬‮ ‬لە شاری‮ ‬كۆیە داوای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬كرد تاكو لە شەرعیەتی‮ ‬شۆڕشگێڕیەوە بچین بەرەو شەرعیەتی‮ ‬دەستووری،‮ ‬بۆیەش جێگای‮ ‬خۆیەتی‮ ‬هەموومان لە رۆژی‮ ‬9/30‮ ‬بچینە سەر سندووقی‮ ‬دەنگدان و دەنگیشمان بۆ لیستی‮ ‬183‮ ‬ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بێت،‮ ‬ئەو لیستەی‮ ‬دوێنێ لەسەنگەری‮ ‬بەرگری‮ ‬كەڕامەتی‮ ‬خەڵك و خاكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬پاراست،چەندین قوربانی‮ ‬پێشكەش كرد لە پێناو مانەوەی‮ ‬قەوارەی‮ ‬دەستوری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەمڕۆش لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان داوای‮ ‬مافەكانی‮ ‬خەڵك دەكات و دەبێتە نوێنەری‮ ‬راستەقینەی‮ ‬هاووڵاتیان‮. ‬گرنگە خەڵكی‮ ‬كوردستان ئەو راستیە بزانێت كە پێویستە هەمووان دەنگ بە لیستی‮ ‬‭183‬‮ ‬ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بدەن تا لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستانن بەرگری‮ ‬لە مافە رەواكانی‮ ‬گەلەكەمان بكەن‮. ‬مێژووش شاهێدە پارتی‮ ‬لە كوێ بیت،‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬و ئارامی‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬لەوێیە،‮ ‬دڵنیاشم پارتی‮ ‬لەم هەڵبژاردنە سەركەوتنێكی‮ ‬بێ وێنەو مێژوویی‮ ‬تۆمار دەكات‮.‬

محمد مستەفا مامۆستای‮ ‬زانكۆ لە لێدوانێك پشتگیری‮ ‬خۆی‮ ‬بۆسەرخستنی‮ ‬لیستی‮ ‬ژمارە ‮ ‬183ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەربری‮ ‬و وتی‮:‬‮ ‬هەروەك رون و ئاشكرایە هەڵبژاردن‮ ‬یان دەنگ دان واتە متمانە كردن بەو لیستە‮ ‬یان ئەو كاندیدەی‮ ‬كەوا دیاری‮ ‬ئەكەین،‮ ‬ئەمەش خۆی‮ ‬لەخۆیدا لە ناخی‮ ‬ئەو كەسەی‮ ‬كەوا لیستەكە‮ ‬یاخود كاندیدەكە دیاری‮ ‬دەكات دەبیت چەند پێوەرێكی‮ ‬هەبێت بۆ دیاری‮ ‬كردن،‮ ‬لێرە من ئەوەی‮ ‬مەبەستمە باسی‮ ‬بكەم دیاری‮ ‬كردنی‮ ‬لیستە نەك كاندید‮ ‬،‮ ‬چونكە دیاری‮ ‬كردنی‮ ‬لیست كارە سەرەكیەكەیە‮ ‬ئەو پێوەرو بنەمایانە كەوا دەنگدەر ئەبێت لە كاتی‮ ‬دەنگداندا‮ ‬ڕەچاوی‮ ‬بكات ئەو خاڵانەی‮ ‬خوارەوەن بۆ دیاری‮ ‬كردنی‮ ‬ئەو لایەنەی‮ ‬متمانەی‮ ‬خۆی‮ ‬پێ دەبەخشێت پارتی‮ ‬لە‮ ‬ڕابردوسەرلماندویەتی‮ ‬كە داكۆكی‮ ‬كار بووە لە مافەنەتەوەیی‮ ‬و دەستورییەكان لە‮ ‬ڕووی‮ ‬كارگێری‮ ‬و بەرێوەبردنی‮ ‬وڵات خاوەن ئەزمونە لە رابووردووش بینیمان كە دەستێكی‮ ‬باڵای‮ ‬هەبوو لە ئاوەدان كردنەوەی‮ ‬وڵات و ئارامی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬وڵات‮ ‬،‮ ‬لێرەوە ئەگەر سەیری‮ ‬ئەو خاڵانەی‮ ‬سەرەوە بكەین و شرۆڤەیان بكەین وە بیانكەینە پێوەر بۆ ئەوەی‮ ‬متمانەی‮ ‬خۆمانی‮ ‬لەسەر هەڵبەستین و ویژدانمان ئاسودە بكەین و نوێنەری‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬خۆمان دیاری‮ ‬بكەین بێگومان دەبێت دەنگمان بۆ لیستی ‮ ‬183ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بێت،‮ ‬چونكە هەروەك لەپێشتر ئاماژەمان پێ كرد ئەو پێنج خاڵەی‮ ‬كە كردمانە پێوەر بۆ دەنگدان ئەگەر بێت و بەراوردیان بكەین لەگەل پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕێك هەمان خاڵ بەدی‮ ‬دەكەین و دەتوانین بێ دوو دڵی‮ ‬متمانەی‮ ‬پێ بكەین،‮ ‬چونكە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە دریژایی‮ ‬مێژوو خاوەن بە هەڵوێستترین حزب بووە وە پیشەنگ بووە لە شۆرشە نەتەوەییەكان وە خاوەنی‮ ‬هەزارەها شەهیدە لەرێگەی‮ ‬رزگاری‮ ‬خاك و نیشتمان،‮ ‬وە لەروی‮ ‬كارگێریەوە هەر لەسەردەمی‮ ‬كابینەی‮ ‬سێ تا ئێستا دەستی‮ ‬باڵای‮ ‬هەبووە لە ئاوەدانی‮ ‬و بەرەوە پێش چوون،‮ ‬وەشان بەشانی‮ ‬ئەوەش لەڕووی‮ ‬ئارامی‮ ‬و سەقامگیریش بووە بەو شوێنەی‮ ‬نەك تەنها خەڵكی‮ ‬ڕەسەنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەڵكو بووە بە جێگای‮ ‬حەوانەوەی‮ ‬ئاوارەو خەڵكانی‮ ‬تریش كەوا ناتوانن لە شوێنی‮ ‬نیشتەجێ بوونی‮ ‬خۆیان بە ئارامی‮ ‬بژین‮. ‬بۆیە من بە زەروری‮ ‬دەزانم بەتایبەت لە ئێستادا دەنگمان بۆ ئەو لیستە بێت‮ ‬وە ئەوەی‮ ‬تا ئێستاش دەنگی‮ ‬بۆ ئەو لیستە نەبووە ئەمجارە ویژددانی‮ ‬خۆی‮ ‬ئاسودە بكات و دەنگ بەو لیستە بدات وە پاشان بریار بدات ئەو دەنگەی‮ ‬داویەتی‮ ‬بەراستی‮ ‬لە جێگای‮ ‬خۆی‮ ‬گرتووە‮. ‬

مامۆستا شوان محمدامین خۆشناو مامۆستای‮ ‬زانكۆ لە لێدوانێكی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات پشتگیری‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ سەرخستنی‮ ‬لیستی‮ ‬183ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەربڕی‮ ‬و وتی‮:‬‮ ‬مامۆستایانی‮ ‬زانكۆ بەگشتی‮ ‬كەهەڵگری‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬باڵان و ئەكادیمی‮ ‬و پسپۆرن لەبوارە زانستییەكاندا‭?‬‮ ‬ئێمەش كە شارەزا و ئاگادارین لە بواری‮ ‬مێژوو پشتگیری و هاوسۆزیمان بۆلیستی‮ ‬183ی‮ ‬لە‮ ‬ڕوانگەیەكی‮ ‬جیاوازترەوە سەرچاوەی‮ ‬گرتووە،‮ ‬لۆژیك بنەمای‮ ‬پشتگیریكردنمانە نەك ئایدیۆلۆژیایەكی‮ ‬دۆگما و‮ ‬ڕووت،‮ ‬پارتی‮ ‬مێژوویەكی‮ ‬دوور و درێژی‮ ‬خەبات و ئەزموونی‮ ‬بەرێوەبردنی‮ ‬هەیە لە هەلومەرجێكی‮ ‬دیاریكراو لەدایكبووە و لە هەناوی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬كوردی‮ ‬گەشەی‮ ‬كردووە و مۆركی‮ ‬رەسەنایەتی‮ ‬پێوەدیارە و پلان و بەرنامەی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬نەتەوەخوازی‮ ‬هەیە ماڵی‮ ‬بارزانی‮ ‬واتە رێبەرانی‮ ‬پارتی‮ ‬بەئەزموونترین و شارەزاترینن بۆ گەیاندنی‮ ‬دۆزی‮ ‬كورد بە كەناری‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬ریفراندۆم دوا هەنگاوی‮ ‬پێش سەربەخۆیی‮ ‬بوو،‮ ‬لەم سۆنگەیەوە پاڵپشتی‮ ‬خۆمان دەردەبرین‮.


مامۆستا سالار علی‮ ‬لەك مامۆستا لەبواری‮ ‬زانستی‮ ‬كارگێڕی‮ ‬و دارایی‮ ‬من پشتگیری‮ ‬لە لیستی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەكەم بە دەنگ دان وە ئامادەبوونم لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬هەڵبژاردن بە خۆم و كەس و كارو دەوروبەرەكەم وە هاندانیان بە دەنگ دان بەو لیستە وە هاوكاری‮ ‬و كاركردنی‮ ‬بە گروپ و شەونخونی‮ ‬و ئامادەكاری‮ ‬بۆ كۆكردنەوەی‮ ‬دەنگی‮ ‬دەنگدەران بۆ ئەو لیستە،‮ ‬چونكە پێم وایە ئەمە تاكە لیستی‮ ‬خزمەت و ئاوەدانی‮ ‬و پارتی‮ ‬هەڵگری‮ ‬هەنگاو نانە بەرەو ئازادی‮ ‬زیاتر و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بەتایبەت كاندیدانی‮ ‬بەتواناو بە ئەزمون و ماندو نەناس و خاوەن بڕوانامەی‮ ‬زانستی‮ ‬بەرزن وە پێم وایە ئەمە لیستی‮ ‬خوێنی‮ ‬شەهیدان و‮ ‬ڕەنجی‮ ‬نەوەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستانە بۆیە من دەنگ دەدەم بە لیستی‮ ‬ژمارە‮ ‬183ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بۆ ئەوەی‮ ‬پاشە رۆژی‮ ‬خۆم و منداڵەكانم‮ ‬ڕوون بێت ئەو لیستەی‮ ‬كە سەرۆكەكەی‮ ‬پێشمەرگە و هەمیشە لە سەنگەری‮ ‬بەرگری‮ ‬دایە ئەو لیستەی‮ ‬دەریاییەك خوێنی‮ ‬بۆ ئازادی‮ ‬و پاراستنی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕشتووە بۆیە دەنگدان بە لیستی‮ ‬ژمارە‮ ‬183 دەنگدانە بەو پێشمەرگەی‮ ‬كە بە گەرماو سەرما لە سەنگەرە دەنگدانە بە ئارامی‮ ‬و خوشگوزەرانی‮ ‬كوردستان و بەرەو پێش بردنی‮ ‬ئابوری‮. ‬

سه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌ی خه‌بات

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.