Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 08:14

هاووڵاتیان دەنگدان بە لیستی‮ ‬183‮ ‬پارتی دووپات ده‌که‌نه‌وه‌

بۆ بنیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز
کوردستان TV
#7
100%


هاووڵاتیان و كاسبكاران پاڵپشتی‮ ‬خۆیان بۆ لیستی 183 ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەدەبڕن بۆ هەڵبژاردنی 30 ‮ ‬ئەیلولی‮ ‬ئەمساڵ و هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان‮. ‬

كاسبكاران پێیان وایە ئەم هەڵبژاردنە جیاوازتر دەبێت لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی‮ ‬دیكە كە ئەنجامدراون،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬هەڵبژاردنی 30 ی‮ ‬ئەیلول بۆ پەرلەمانی‮ ‬كوردستان كۆتایی‮ ‬بە قڕە و بڕەی‮ ‬لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬دی‮ ‬دەهێنێت كە تا هەنووكە لە دەرەوەی‮ ‬حكومەت بوون،‮ ‬بۆیە پێیان زەرورە بەچوونە سەر سەندوقەكانی‮ ‬دەنگدان كۆتایی‮ ‬بەم قڕە و بڕەیە بهێنن‮.‬

چین و توێژەكانی‮ ‬كۆمەڵگا پاڵپشتی‮ ‬دەكەن بۆ سەرخستنی‮ ‬لیستی ‮ ‬183ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬وەك خۆیان دەڵێت پارتی‮ ‬خاوەن مێژوویەكی‮ ‬پڕلە سەروەرییە پارێزەران و‮ ‬یاساناسانیش چینێكی‮ ‬گرینگی‮ ‬كۆمەڵگەن و پێیان وایە پارتی‮ ‬تاكە حزبە لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬مادە‮ ‬یاساییەكان كێشەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان چارەسەر دەكات،‮ ‬بۆیە ئەوان پاڵپیشتی‮ ‬خۆیان بۆ پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەردەبڕین بۆ دەست هێنانی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬مەزن لە‮ ‬30ی‮ ‬ئەیلولی‮ ‬داهاتوو‮.‬

‬یەكێكە لەو كاسبكارانەی‮ ‬بەبێزارییەكی‮ ‬زۆرەو گلەیی‮ ‬خۆی‮ ‬ئاراستەی‮ ‬تەواوی‮ ‬لایەنە سیاسیەكان دەكات،‮ ‬بەتایبەتیش ئەوانەی‮ ‬لەم دوایە كە بەرژەوەندییان نەما چوون بۆ دەرەوەی‮ ‬حكومەت‮. ‬كاوێس عەبدوڵڵا دەڵێت‮: ‬هەرچی‮ ‬زووە ئەم هەڵبژاردنە ئەنجامبدرێت،‮ ‬بەڵكو ئێمەش لەدەست موزایەدەی‮ ‬لایەنە سیاسی‮ ‬و بەرژەوەندیخوازەكان رزگارمان بێت كە تا هەنووكە خەڵكی‮ ‬ڕەش و‮ ‬ڕووتیان كردووە بە سووتەمەنی‮ ‬خۆیان،‮ ‬بۆ ئەوەش داوا دەكەم دەنگ بدەن بە لیستی ‮ ‬183ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و لیستی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮. ‬

ئا: هێمن ئاری

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.