Erbil 15°C شەممە 16 تشرینی دووەم 20:32

پاپا فرانسیس ره‌خنه‌ی گرت له‌ وڵاتانی ئه‌وڕوپای ناوه‌ڕاست سه‌باره‌ت به‌ وه‌رنه‌گرتنی په‌نابه‌ران

بڕیاره‌ پاپا فرانسیس سه‌ردانێكی چوار رۆژیی بكات بۆ وڵاتانی كه‌ناری ده‌ریای باڵتیك
کوردستان TV
100%

پاپا فرانسیس رێبه‌ری ئایینیی كاسۆلیكه‌كانی جیهان رۆژی رابردوو له‌كاتی سه‌ردانیدا بۆ شاری ڤیلینۆسی پایته‌ختی لیتوانیا وێڕای شه‌رمه‌زار كردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وڕوپا كه‌ په‌نابه‌رانی بیانیی له‌ خاكی خۆیان ده‌رده‌كه‌ن، ستایشی نه‌رمونیانیی و میوانداریی دانیشتووانی لیتوانیای كرد له‌ وه‌رگرتنی په‌نابه‌راندا.

بڕیاره‌ پاپا فرانسیس سه‌ردانێكی چوار رۆژیی بكات بۆ وڵاتانی كه‌ناری ده‌ریای باڵتیك كه‌ بریتین له‌ لیتوانیا و لێتۆنی و ستۆنیا.

پێده‌چێت پاپا ره‌خنه‌كه‌ی خۆی ئاراسته‌ی وڵاتانی ئه‌وڕوپای ناوه‌ڕاست كردبێت وه‌ك وڵاتانی پۆڵۆنیا و هه‌نگاریا و چیك و سلۆڤاكیا، كه‌ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاتانه‌ رێگه‌ ناده‌ن به‌ هاتنی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌رانی ئابووریی كه‌ به‌ به‌رده‌وامیی له‌ رێگه‌ی ئه‌وڕوپا و یۆنانه‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ ناو خاكی كیشوه‌ری ئه‌وڕوپا.

پاپا هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی گرت له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ تێكدانی ئاسایش یان خوڵقاندنی قه‌یران بوون به‌ زه‌مینه‌سازی دووبه‌ره‌كیی و هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له‌و كه‌سانه‌ش گرت كه‌ ده‌ڵێن ته‌نیا رێگه‌ی پاراستنی ئاسایش و كلتوور، به‌ربه‌ست دانان و ده‌ركردنی په‌نابه‌رانه‌.

له‌ میانه‌ى وتاره‌كه‌یدا پاپا فرانسیس ستایشی هاوڵاتیی و به‌رپرسانی حكومه‌تی لیتوانیای كرد بۆ باوه‌شی كراوه‌یان به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.