له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدای پایته‌خت، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوری مالیكی، جێگری سه‌رۆكی كۆماری عیراق كۆبوه‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نوورى ئه‌لمالكى جێگرى سه‌ركۆمارى عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواڕۆژى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و گفتوگۆى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهانانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر پرۆسه‌ى ده‌ستنیشانكردنى سه‌ركۆمارى داهاتووى وڵات.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه‌كان سیاسییه‌كان كرده‌وه بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تێكى به‌هێز كه بتوانێت سه‌قامگیریى سیاسى و خزمه‌تگوزارییه‌كان له وڵات دابین بكات و خواست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هاووڵاتیان جێبه‌جێ بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.