Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 16:42

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لاوی کۆبووه‌وه‌

پره‌نسیپه‌كانی هاوسه‌نگی و سازان و هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌ له‌ عێراق كرده‌وه
کوردستان TV
#7
100%


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و پرسی سەرۆک کۆمار گەیشتە بەغدا و، لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی عێراق لە کۆبووه‌وه‌.

له‌ دوا دیداره‌كانیدا له‌ به‌غدا، ئێواره‌‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. ئه‌یاد عه‌لاوى، سه‌رۆكى لیستى ئه‌لوه‌ته‌نییه‌ كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقییان خسته‌ به‌ر باس و جه‌ختیان له‌ گرنگیى پرۆسه‌یه‌كى سیاسیى ته‌ندروست له‌ وڵات كرده‌وه‌ كه‌ بتوانێت سه‌ركه‌وتوانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ قۆناغى داهاتووى عێراق بكات و به‌سه‌ر كێشه‌ و سه‌ختییه‌كاندا سه‌ربكه‌وێت.

هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌پێى بنه‌ماكانى سازان و هاوبه‌شى و هاوسه‌نگى و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌موو پێكهاته‌كانى، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار و حكوومه‌تى داهاتووى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستن و ڕه‌چاوكردنى ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق ده‌ستنیشان بكرێن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.