نێچیرڤان بارزانی له دیدارێكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هیوای خواست ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ته‌واوی ئه‌و یاسایانه ده‌ربکات که خزمه‌ت به عێراق و گشت پێکهاته‌کانی ده‌کات و ڕۆڵیان له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و به‌ره‌وپێشبردنی وڵات‌دا ده‌بێت.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز ئه‌لحه‌لبووسی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و دیداری له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و هه‌ردوولا هیوایان خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و کێشه‌کان له سایه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی تازه‌دا به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له به‌ڕێز ئه‌لحه‌لبووسی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كاره نوێكه‌یدا خواست و هه‌ردوولا جه‌ختیان له پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی سه‌ركه‌وتوو بۆ عێراق و له پره‌نسیپی هاوسه‌نگی و سازان و هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان له عێراق كرده‌وه و هیوایان خواست قۆناغی داهاتووی عێراق، قۆناغی سه‌قامگیری و ئارامی و ئاسایش و پێشكه‌وتنی وڵات له هه‌موو بواره‌كاندا و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی هه‌رێمی و جیهان، بێت.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ته‌واوی ئه‌و یاسایانه ده‌ربکات که خزمه‌ت به عێراق و گشت پێکهاته‌کانی ده‌کات و ڕۆڵیان له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و به‌ره‌وپێشبردنی وڵات‌دا ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.