Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 10:40

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌کیم کۆبوویه‌وه‌

له‌ به‌غدا
کوردستان TV
100%

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22/9/2018  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی عێراقی کۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ كرد و هیوایان خواست كه‌ قۆناغه‌كانی داهاتوو قۆناغی ئارامی و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی وڵات له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بێت و پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی ته‌ندروستی سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌بچێت، كێشه‌كانی عێراق له‌ ڕووی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا، به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پره‌نسیپه‌كانی هاوسه‌نگی و سازان و هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌ له‌ عێراق كرده‌وه و داكۆكییان له‌ پێویستیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌موو پێكهاته‌ عێراقییه‌كان كرده‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌موویان خۆیان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدا ببیننه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.