Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 16:59

کتێبێک نهێنییه‌کانی تره‌مپ ئاشکراده‌کات

نزیكه‌ی 1.1 ملیۆن دانه‌ی لێ فرۆشراوه‌
کوردستان TV
100%


 له‌ رۆژی  11 ی سێبته‌مبه‌ری ئه‌مساڵدا نووسه‌ری ئه‌مریكی  " بۆب ودوۆرد " كتێبێكی تازه‌ ی له‌ ژێر ناوی " تره‌مپ له‌ ناو كۆشكی سپی " دا بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ته‌نیا هه‌فته‌یه‌كدا بووه‌ پرفرۆشترین كتێب .

له‌ كتێبه‌كه‌دا نووسه‌ر چه‌ند نهێنییه‌كی تایبه‌ت له‌ سه‌ر ژیانی سه‌رۆكی  ئه‌مریكا " دۆناڵد تره‌مپ " ئاشكراده‌كات ، ناوه‌ڕۆكی كتێبەكە باس له هه‌ندێك نهێنی تایبه‌تی ترەمپ ده‌كات، ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه‌ ره‌نگه‌ كۆشكی سپی به‌هۆی ترەمپەوە ڕووبه‌رووی ببێته‌وه‌ .

دوای یه‌ك هه‌فته‌  له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبە، دامه‌رزاوه‌ی سایمۆن ئاند شۆستەر كه‌ سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م كتێبەیە، رایگه‌یاندووه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی فرۆشتنیدا، كتێبەكە نزیكه‌ی 1.1 ملیۆن دانه‌ی لێ فرۆشراوه‌ .

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كتێبەكەی بەگاڵته‌جاری، زیاده‌ڕۆیی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێن ناوبرد .
كتێبی " تره‌مپ له‌ ناو كۆشكی سپی" نهێنییه‌كانی تره‌مپ ئاشكراده‌كات .  

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.