ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22 ى ئه‌یلولی 2018 ، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته به‌غدا
له‌میانى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و عه‌مار حه‌كیم ڕێبه‌ری ڕه‌وتى حیكمه كۆبۆوه
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواین ڕه‌وشى سیاسی و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكومه‌ت تاو توێ كرا
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه‌پێویسته دیار كردنى كاندیدان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار به‌گوێره‌ى ئه‌و ماوه‌یه بێت كه‌ده‌ستوور دیاری كردووه
جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه‌ئه‌زموونه‌كانى پێشوو سه‌لماندوویانه له‌گۆڕه‌پانى سیاسی وڵات‌دا هه‌مووان پێویستیان به‌یه‌ك هه‌یه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.