له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، ڕائیدی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ،
دوای ئەوەی هاوڵاتیەک لەناحییەی ڕزگاری سکاڵای هێنایە لای پۆلیس کە کەسێک فەیسبووکی هاک کردوەو لەبەرامبەردا داوای مەبلەغێک پارەی لێ کردوە بنکەی پۆلیسی ڕزگاری سەربە به‌شی بولیسی کەلار دوای لێکۆڵینەوە توانیان دووتۆمەتبار دەستگیربکەن و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بەتاوانەکەدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 2ی یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2008 بەندکراون.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.