له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، بنکەی پۆلیسی ناحییەی ڕزگاری دوو تۆمەتبار دەستگیردەکەن کەبڕی 2500 دۆلار و یەک ملیۆن و سێ سەدهەزاردیناری عیراقیان لەماڵی خزمێکی خۆیان دزیبوو .
له‌م بارهیهوهڕائیدی مافپەروەرعلی جەمال قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سکاڵای هێنایەلای پۆلیس کە بڕی 2500 دۆلار‌و یەک ملیۆن وسێ سەدهەزاردیناری عیراقی لەماڵەکەیادا دزراوە دوای لکۆڵینەوە بنکەی پۆلیسی ڕزگاری توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بەتاوانەکەدانا . لەئێستادا بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 446 بەندکراون
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.