ئهمرۆ شەممە 22 ى ئهیلولی 2018 لهسهلاحهددین فازڵ میرانى سكرتێری مهكتهبی سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان لە هەڵمەتی بانگەشە بۆ سهرخستنی لیستی 183 لهگهڵ ئهندام و لایهنگرانی پارتى ڕایگهیاند ، لە سەرەتای دامەزراندنی پارتی ئەو حزبە بەردەوام هەوڵی داوە نەتەوەکەی بە دەرەوە بناسێنێت،پارتی حزبی هەموو نەتەوە، توێژ و ناوچەکانی کوردستانە و پەیوەست نییە بە ناوچە و توێژێکی دیاری کراوەوە.
فازڵ میرانی ڕاشیگهیاند لە سەرەتای دامەزراندنی پارتی بەرگریمان لە مافی جووتیاران، قوتابییان و ئافرەتان کردووە ، یەکەم حزبین ئافرەت تێیدا ببێتە ئەندامی سەرکردایەتی.
راشیگەیاند، لە دوای راپەڕینی بەهاری 1991 و دامەزراندنی حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان، رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە پاراستنی ئەو حکوومەت و کیانە کوردستانییە، پارتی لە پاراستنی دەستکەوتەکانی کوردستان پشکی شێری بەرکەوتووە.
لهبهشێكى دیكهى ووتهكانى سكرتێری مهكتهبی سیاسی بۆ ئامادهبوان ڕایگهیاند لە هەر چوار پارچەی کوردستان هاووڵاتییان جەنەڕال مستەفا بارزانی، رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی کوردستانیان بە رێبەری خۆیان دەزانی، رایگەیاند، بە دابەشکرانی کوردستان خەباتی نەتەوەیی ئەو گەلەی قوڕس بووە، چونکە ئەگەر کوردستان یەکپارچە با، خەباتی نەتەوەیی ئاسانتر دەبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.