Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 09:57

فازڵ میرانی: کاندیدی ئێمە بۆ سەرۆک کۆمار لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە دەستنیشان دەکرێت

ئەگەر کاک بەرهەممان قبووڵبویە، کاندیدمان نەدەبوو
کوردستان TV
#7
100%

فازڵ میرانی رایگه‌یاند: کاندیدی ئێمە لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە دەستنیشان دەکرێت، دواتر لەلایەن برادەرانی ئێمە تاوتوێی دەکرێت.

فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگەرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پیرمام ڕایگەیاند "کاندیدی ئێمە بۆ سەرۆک کۆمار لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە دەستنیشان دەکرێت و دواتر لەلایەن برادەرانی ئێمە تاوتوێی دەکرێت.

دوای بەشداریکردنی لە بانگەشەی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رخستنی لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پیرمام فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ كەناڵەكانی راگه‌یاندن سەبارەت بە رەزامەندی پارتی لەسەر کاندیدیکردنی دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و کاندیدی پارتی بۆ ئەو پۆستە، گوتی: ئێمە کە کاندیدی خۆمان هەبێت، ئەوە مەعلومە کە مونافسی کاک بەرهەم دەبێت، ئەگەر کاک بەرهەممان قبووڵبویە، کاندیدمان نەدەبوو.

فازل میرانی جەختیشیکردەوە زۆرن ئەوانەی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت بۆ ئەوەی ببنە کاندیدی پارتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار، بەڵام کەی ئەو بابەتە یەکلایی بوەوە بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی دەگوترێت بەشێک لە شیعە و سوننەکان کۆکن لەسەر کاندیدکردنی دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: پەرلەمانە و هەڵبژاردنە، مرۆڤ ئازادە دەنگ بە کێ دەدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.