Erbil 36°C سێشەممە 10 ئەیلوول 21:33

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌کات

محه‌مه‌د حه‌لبووسی ئه‌مرۆ به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ هه‌ولێر
کوردستان TV
#7
100%

مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی خۆی پێ راگه‌یاند به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی به‌ سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌م ئه‌ركه‌ نوێیه‌ی بۆ خواست و پشتگیری و هاوكاری ته‌واوی خۆشی بۆ ده‌ربڕی.

ئه‌مڕۆ 22/9/2018 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.

له‌م دیداره‌دا وێڕای گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی عێراق، تیشكخرایه‌ سه‌ر پێویستی به‌شداری كارای گشت لایه‌ك و پێكهاته‌كانی عێراق له‌ دروستكردنی بڕیاره‌كان و دووپات له‌ پره‌نسیپی هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و ته‌وافوق له‌ به‌ڕێوه‌بردن له‌سه‌رجه‌م ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی وڵات كرایه‌وه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی خۆی پێراگه‌یاند به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی به‌ سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌م ئه‌ركه‌ نوێیه‌ی بۆ خواست و پشتگیری و هاوكاری ته‌واوی خۆشی بۆ ده‌ربڕی.

له‌لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وێرای سوپاسكردنی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م پێشوازییه‌،جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، كه‌ له‌نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن كاری هاوبه‌ش ده‌كه‌ن له‌ گه‌ڵاڵه‌كردن و ده‌ركردنی یاساكان به‌ ئامانجی گێرانه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوان پێكهاته‌كان و خزمه‌تكردنی باشتری هاووڵاتیانی وڵات بێ جیاوازی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.