عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتی كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌ژێر ناوی هه‌ڵوێسته‌كانى دوای ده‌نگدان نووسیویه‌تی ، سەرەتا ویستیان بە بیانووی ئەوەی کە لیستەکانی دەنگدان خاوێن و ئامادە نین ، ھەڵبژاردن نەکرێت. مەبەستیشیان ئەوە بوو کە دوای لەکار خستنی سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمان و کشانەوە لە حکومەت، ئەم جارە شەرعیەت بۆ حکومەت نەھێلن و لێنەگەڕێن شتێک بەناوی ھەرێم بمێنێت و ئێمە بگەڕێننەوە ژێر دەستی بەغدا.
هه‌روه‌ها ڕاشیده‌گه‌ێنێت نوێنەرانیان لە کۆمیسیون بەوپەڕی دەستپاکی و پیشەییانە گوتیان ئێمە ئامادەین و لیستەکانیش پاک و خاوێنن. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە پارتی لە کومیسیونی ھەڵبژاردن کەمینەیە.ھەموو ھەوڵێکیان دا کە ھەڵبژاردن نەکرێت، سەرەڕای ھەوڵەکانیان بە ناچاری و نابەدڵی وا بەرەو ھەڵبژاردن دەچین
عه‌لی عه‌ونى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، چاوەڕێ بن دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەلبژاردن ، ئەگەر ئەنجامیان بەدڵ بوو ئەوا ئاھەنگی خۆشیی بۆ دەگێڕن و دەست دەکەن بە چۆپی ھەڵکێشان و ھەڕەشە کردن لە پارتی و قەڵەمەکانی تیرۆری ھزری دەخەنەوە کار. بەڵام ئەگەر بەدڵیان نەبێت و کورسییەکانیان کەمی کرد کە بەراستییش دەدۆڕێنن لەبەر زۆر ھۆکار، ئەوجا دەست دەکەن بە نارەزایەتی و خۆپێشاندان و پەلاماردانی بارەگاکانی پارتی. ئەگەر نوێنەرانیان لە کۆمیسیون گوتیان ھەڵبژاردنەکە پاک و بێگەرد بووە، تۆمەتباریان دەکەن بە خۆفرۆشی و بێھەڵویستی. رەنگە بە ھەڕەشە و گوڕەشە نوێنەرەکانی خۆیان ناچار بکەن بڵێن ئێمە دان بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان نانێین.
له‌كۆتادا ناوبراو ڕایده‌گه‌ێنێت کوردستانیانی ئازیز لە ئێستاوە چاوەڕێی ئەم ھەڵوێستەی گردەکە و جەماعەتی شانزەی ئۆکتوبەر بن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.