له‌كاتێكدا ئۆتۆمبیل ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك به‌به‌رده‌وامی بڕوات، هه‌مو پارچه‌كانی بزوێنه‌ر گه‌رم ده‌بن‌و خێرایی خولانه‌وه‌ی پارچه‌كانی ناو بزوێنه‌ره‌كه به‌تایبه‌تی پستۆنه‌كان زۆر زیاد ده‌كات، ئه‌وه‌ش واده‌كات بزوێنه‌ر پێویستی زیاتری به ڕۆن هه‌بێت، هاوكات پێویستی زیاتری به ساردكردنه‌وه هه‌بێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتی ڕۆیشتنی زۆر‌و گه‌رمبونی زیاتردا وه‌ك پێویست نابێت، به‌ڵكو پێویسته له‌كاتی وه‌ستانی ئۆتۆمبیل‌دا ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك بزوێنه‌ر ئیش بكات، بۆئه‌وه‌ی وه‌ك باسكرا ڕ‌ونی بزوێنه‌ر بتوانێت به‌باشی هه‌موو پارچه‌كان چه‌ور بكات، هاوكات ئه‌و به‌شانه‌ی ئه‌ركیان ساردكردنه‌وه‌ی بزوێنه‌ره، بتوانن بزوێنه‌ره‌كه سارد بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت به‌هۆی ئه‌و گه‌رمیه‌زۆره‌ی له‌ناو بزوێنه‌ردا ده‌مێنێته‌وه، ده‌بێته‌ی هۆی داخورانی زوتری پارچه‌كانی ناو بزوێنه‌ر.
له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه ئه‌ندازیاران‌و شاره‌زایانی بواری دروستكردنی ئۆتۆمبیل ڕێنمایی ده‌كه‌ن كه‌له‌كاتی وه‌ستانی ئۆتۆمبیل له‌دوای ڕۆیشتنی ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ڕاسته‌وخۆ بزوێنه‌ر نه‌كوژێننه‌وه، به‌ڵكو لانی كه‌م دوو خوله‌ك دوای وه‌ستان بزوێنه‌ر بكوژێننه‌وه.
له‌ئێستاشدا چه‌ند كۆمپانیایه‌ك هه‌وڵیانداوه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی پانكه‌ی به‌رده‌م ڕادێته‌ری ئۆتۆمبیل به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی، چه‌ند خوله‌كێك دوای كوژانه‌وه‌ی بزوێنه‌ر كار بكه‌ن‌و دواتر بوه‌ستن، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی باسكران به‌ر ئۆتۆمبیل نه‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.