Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 04:42

له‌ئاکامی هێرشه‌ چه‌کدارییه‌که‌ی ئه‌مڕۆی ئێران 77 که‌س بوونه‌ته‌ قوربانی

دوابه‌دوای هێرشه‌كه‌ ئێران به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دوو ده‌روازه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ عێراق داخست
کوردستان TV
100%

نوێكراوه‌ته‌وه‌ ..  

عه‌لی حوسه‌ین زاده‌ ، جێگری پارێزگاری خوزستان له‌ لێدوانێكی بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئێران رایگه‌یاند: له‌ شاری ئه‌هواز كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری رۆژئاوای ئێران له‌ مه‌راسیمێكی سه‌ربازی كه‌ له‌ ساڵرۆژی جه‌نگی عێراق - ئێران سازكرابوو، هێرشێكی تیرۆریستی ئه‌نجامدرا و به‌هۆیه‌وه‌ 24 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 53ی دیكه‌ش بریندار بوون.

هاوكات ره‌مه‌زان شه‌ریف، گوته‌بێژی سوپای پاسدارانی ئێران گوتی: هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی ئه‌لئه‌حوازییه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

دوابه‌دوای هێرشه‌كه‌ش كه‌ كرایه‌ سه‌ر رێوڕه‌سمی تێپه‌ڕینی سه‌ربازی له‌ شاری ئه‌هواز،  ئێران به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دوو ده‌روازه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ عێراق داخست.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.