Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 23:21

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

لە سەلاحەددین
کوردستان TV
100%

 

ڕۆژی شەممە 18ـی 9ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد ئەلحلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان لە هاوكێشەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەوڵەكانی لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە پێویستە هەموو لایەك پابەندی تەوقیتاتی دەستووری بێت لە پڕۆسەی سیاسی و جەختیش لە پابەندبوون بە هەر سێ پڕەنسیپی هاوبەشی و تەوافوق و هاوسەنگیی نێوان پێكهاتەكان لە پڕۆسەی حوكمڕانیدا كرایەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.