پارتی دیموكراتی كوردستان له ساڵی 1946 به ڕێبه‌رایه‌تیی سه‌ركرده‌ی نه‌وه‌تەوە‌یی، بارزانی نه‌مر دامه‌زرا كه كوردستان له ژێر چنگی دوژمن‌دا له به‌رده‌م چاره‌نووسی نادیاردا بوو، له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی پارتی خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌ستی پێ كرد، دوژمن له به‌رده‌م ئیراده‌ی سه‌رۆكی پارتی و پێشمه‌رگه‌كانیدا چۆكی دادا.
پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان، به ده‌م گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانیانەوە له شاخ بۆ ڕێزگاریی كوردستان داوا له نه‌وه‌ی نوێ ده‌كه‌ن ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كوردستان به گیانفیداییی ئه‌وان به‌ده‌ست هاتووه، درێژه‌ی پێ بده‌ن و بیپارێزن، ڕۆژی 30ی ئه‌یلوول ده‌نگ به لیستی 13٨ی پارتی بده‌ن تاوه‌كو هه‌میشه كوردستان به‌هێز و پارێزراو بێت.
بێوه‌ی سه‌لیم، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان ده‌ڵێ: "ئێمه‌ی لاوانی سه‌رده‌می ساڵانی 1977 ته‌واوی ته‌مه‌نمان به شاخه‌كانی كوردستانەوە له‌گه‌ڵ چه‌كه‌كه‌ی شانمان به‌ڕێ كرد به ڕێبه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی كه سوپاس بۆ خوا ئه‌وه ده‌بینیین ڕه‌نجی خه‌باتی ئێمه ئازادیی كوردستانی لێ به‌رهه‌م هات، ئێستاش ئه‌ركی لاوانی ئێستایه پارێزگاریی لێ بكه‌ن، ئه‌ویش به‌وه ده‌بێت ڕۆژی 30ی ئه‌یلوول ده‌نگیان بۆ لیستی 183ی پارتی بێت، ئه‌و حزبه‌ی كه له ڕۆژی دامه‌زراندنییه‌وه، هه‌رگیز خۆی نه‌چه‌ماندووه و به‌رده‌وام دوژمنی له به‌رده‌م گه‌لی كورد چه‌ماندووه‌ته‌وه".
ڕه‌حمان ئه‌مین، پیشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر، كه ئێستاش وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، ڕۆژه‌كانی پێشمه‌رگایه‌تیم له زەیندا ماوه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ: "ساڵانی 1960 گه‌لی كورد ته‌نیا سه‌رۆك بارزانی نه‌مر و شاخه‌كانی كوردستان پشت و په‌نای بوو، كاتێك گه‌لی كورد به ڕێبه‌رایه‌تیی سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌ییی كورد، بارزانی نه‌مر شۆڕشی ده‌ست پێ كرد، دوژمن كاری ده‌كرد بۆ قڕكردنی گه‌لی كورد، به‌ڵام ڕۆڵه‌كانی كورد به بڕنه‌وه‌كانیان چه‌ندان جار چۆكیان به ڕژێمی ئه‌وكاتی عێراق دادا، كه دنیا سه‌رسام بوو به ئازایه‌تیی پێشمه‌رگه به ڕێبه‌رایه‌تیی بارزانی نه‌مر، كه هه‌ر ئه‌وكات پارتی و بارزانی توانییان پێگه‌ی كورد به‌هێز بكه‌ن و جیهان به مافه‌كانی كورد ئاشنا بكەن، داوای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بۆ گه‌له‌كه‌مان بكات، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت كوردستان به‌هێز بێت، ئه‌وه ده‌نگ ده‌بێ به لیستی 183ی پارتی بده‌ین".
له دیرۆكی گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ به‌هێزیی پارتی پێگه‌ی كوردستان به‌هێز بووه و هه‌ركات دوژمنان به هاوكاریی خۆفرۆشانی ناوخۆ توانیبێتیان بۆ كاتی ڕێگه له پڕۆژه‌كانی پارتی بگرن، ئه‌وه كوردستان بێهێز بووه، به‌هێزیی كوردستان به‌سراوه‌ته‌وه به هێزی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە.
ئه‌میر محه‌مه‌د، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول، ڕای وایه: "مێژوو سه‌لماندوویه‌تی ته‌نیا پارتی توانیویه‌تی ڕێبه‌رایه‌تیی گه‌لی كوردستان بكات و خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بكات، من ئه‌و ڕۆژه‌ی بوومه پێشمه‌رگه به ڕێبه‌رایه‌تیی بارزانی نه‌مر، خه‌باتمان بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بوو، ئه‌وه ئێستا بە سووربوونی سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ئێمه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌مان نا له 25ی ئه‌یلوولی ساڵی ڕابردوو به ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌نگم به ڕێفراندۆم دا ئه‌و ڕۆژانه‌م بیر ده‌كه‌وته‌وه، كه به بڕنه‌وه‌كه‌مانه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه پێشمه‌رگه‌كانمان باسمان له سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌كرد، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی ڕێفراندۆم جێبه‌جێ بكه‌ین و سه‌ربه‌خۆییی وه‌ربگرین، پێویسته پارتی به‌هێز بێت، ڕۆژی 30ی ئه‌یلوول ده‌نگمان بۆ لیستی 183 و كاندیده‌كانی بێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.