Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 07:39

پارتی بە فەرمی کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دیاری کرد

بڕیارە حەفتەی دابێ دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بكرێت
کوردستان TV
100%

ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ لە لیستی برایەتی و پێكەوەژیان گوتی، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دیاری كردووە و، بڕیارە حەفتەی دابێ دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بكرێت.

سەیدۆ چەتۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ لە لیستی برایەتی و پێكەوەژیان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی بەشار كیكی لە پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەن نەما و بووە پەرلەمانتار، ئەو پۆستە بە بەتاڵی ماوەتەوە و پشكی پارتییە، بۆیە ئێمە وەك ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ لەگەڵ سەركردایەتیی پارتی كۆ بووینەوە، من (سەیدۆ چەتۆ) بە فەرمی بۆ ئەو پۆستە دیاری كرام، كە پێشتر سێ ئەندام كاندید بوون بۆ ئەوەی  یەكێك بە فەرمی بۆ ئەو پۆستە دیاری بكرێت".

چەتۆ گوتیشی: "ئێمە لەگەڵ كوتلە عەرەبییەكانیش قسەمان كردووە، كە بڕیارە حەفتەی دابێ ئەنجوومەن كۆ ببێتەوە و تێیدا بە فەرمی دەنگ بۆ سەرۆكی نوێی ئەنجوومەن بدرێت و پەسەند بكرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.