Erbil 9°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 09:26

ده‌زگای وشه‌ پێنجه‌مین کتێبی خۆی به‌ چاپگه‌یاند

یه‌كه‌م كتێبی كوردییه‌ له‌باره‌ی تراجیدیا
کوردستان TV
100%


كتێبی " ڕوانینێك له‌ تراجیدیا " پێنجه‌مین كتێبی چاپكراوی ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی وشه‌یه‌ كه‌ به‌م نزیكانه‌ له‌ گشت ده‌زگا ڕۆشنبیری و كتێبخانه‌كان به‌رده‌ست ده‌بێت و بڵاوده‌كرێته‌وه‌ .

ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی " وشه‌ " له‌ درێژه‌ی كارو چالاكی و به‌رهه‌مه‌ چاپكراوه‌كانیدا ، هه‌ستا به‌ چاپگردن  بڵاوكردنه‌وه‌ی پێنجه‌مین كتێبی خۆی بۆ نووسه‌ری ناسراوی كورد   "حسه‌ین له‌تیف " له‌ ژێر ناوی "  ڕوانینێك له‌ تراجیدیا " كه‌ بریاره‌ به‌منزیكانه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌ .

ئه‌م كتێبه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه‌ و ده‌سكه‌وتێكی گرانبه‌هاشه‌ بۆ  كتێبخانه‌ی كوردی و یه‌كه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كه‌ نووسه‌ر "ئه‌حمه‌دی خانی" و "شێركۆ بێكه‌س"ی  به‌ نموونه‌ هێناوه‌ته‌وه‌، وه‌ك دوو شاعیری كورد و ده‌قه‌كانیانی پێوه‌ست به‌ تراجیدیای تاك و نه‌ته‌وه‌ كردووه‌ و خراونه‌ته‌ به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی نووسه‌ر .

ڕوانینێك له‌ تراجیدیا، یه‌كه‌م كتێبی كوردییه‌ له‌باره‌ی تراجیدیا و له‌ نزیكترین كاتدا ده‌گاته‌ كۆشكه‌كانی كتێب ، كتێبخانه‌ و ناوه‌نده‌ ڕۆشنبیرییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ده‌ستی بخات .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.