سه‌رۆك بارزانی رایده‌گه‌ێنێت: پشتیوان به گه‌له‌كه‌مان، پارتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره وه‌ده‌ست ده‌هێنێت و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش حكوومه‌تێكی به‌هێز و تۆكمه دێته‌كایه‌وه كه بتوانێ چاكسازیی ڕیشه‌یی له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی سیاسی و ئابووری و ئیداریی هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه ٢٠ـی ئه‌یلوولـی ٢٠١٨ سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ كادیرانی لقه‌كانی سنووری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆبۆوه.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی سوپاسی ڕۆڵی كادیرانی پارتی كرد كه به خۆڕاگری و بڕوا به‌خۆبوونه‌وه له‌كاتی ته‌نگانه‌دا له‌سه‌نگه‌ری پاراستنی كوردستاندان.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی سوپاسی خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد له شه‌ڕی تیرۆریستان و شه‌ڕی به‌رگری له كه‌رامه‌ت و خاكی نیشتیمان و ڕایگه‌یاند: ئێمه هه‌موومان قه‌رزاری پێشمه‌رگه‌ین، چونكه ته‌نیا پێشمه‌رگه بوو كه هه‌موو هاوكێشه‌كانی گۆڕی و كوردستانی پاراست.
سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ڕایگه‌یاند: ئێمه به‌رده‌وام باوه‌ڕمان وابووه كه تا له‌گه‌ڵ عێراق بین پێویسته باشترین په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت و هه‌میشه ئاشتی و گفتوگۆ بژارده‌ی ئێمه بووه، به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمیش چه‌ندینجار ڕامانگه‌یاند كه ده‌مانه‌وێ به گفتوگۆ كێشه‌كانی نێوانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و دوای ڕیفراندۆم ده‌ست به گفتوگۆیه‌كی جددی بكه‌ین، كه‌چی به‌داخه‌وه ئه‌وان ده‌رگای گفتوگۆیان داخست و زوڵمیان له گه‌لی ئێمه كرد و ئێستاش په‌شیمانن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی ڕایگه‌یاند: گه‌لی ئێمه به ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، ڕای خۆی به هه‌موو دنیا ڕاگه‌یاند كه ئه‌وه خواسته‌كه‌یه‌تی و به‌وه‌ش هیچ تاوانێكی ئه‌نجام نه‌دابوو تا به‌وشێوه‌یه سزا بدرێت، ئه‌وه ئیراده‌ی گه‌لی ئێمه‌یه و چه‌سپاوه.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر دۆخی سیاسیی كوردستان و عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئایاری ئه‌مساڵ بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رۆك بارزانی ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی ناحه‌زان پێیان وابوو پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هۆی پشتیوانیی ته‌واوی بۆ ڕیفراندۆم كه‌وتۆته ژێر گوشاری جۆراوجۆری ئابووری و سیاسی و تووشی شكست ده‌بێت، به‌ڵام به‌هیممه‌تی كادیران و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان، پارتی توانی ده‌نگی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراقدا مسۆگه‌ر بكات و ببێته حزبی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی عێراق.
سه‌رۆك بارزانی ڕاشیگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا هه‌وڵیان دا كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراق بگوازنه‌وه ناو خه‌ڵك تا ببێته كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئایاری ڕابردوو ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه خه‌ڵكی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وان نین و باوه‌ڕیان به چه‌واشه‌كارییه‌كانی ئه‌وان نه‌كردووه و ئه‌و ده‌موچاوانه‌یان سزا دا كه گه‌لی كوردستانیان ئازار داوه.
سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كانی ئێستای نێوان لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی به‌غدا پێیان باشه ئه‌نجوومه‌نێكی باڵای سیاساتی ستراتیژی دابمه‌زرێت كه بڕیاره ستراتیژییه‌كان له‌و ئه‌نجوومه‌نه‌وه ده‌ربچن و لایه‌نی كوردستانیش تێیدا به‌شدار بێت، ئێمه‌ش ئه‌و پێشنیاره‌مان به‌لاوه په‌سنده، چونكه ده‌بێته گرێنتییه‌ك بۆ پاراستنی مافی پێكهاته‌كانی عێراق و ڕێگه‌گرتن له بڕیاری تاكڕه‌وانه.
سه‌رۆك بارزانی جارێكی دیكه جه‌ختی كرده‌وه كه پێویسته حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر سێ پره‌نسیپی سه‌ره‌كی دابمه‌زرێت: شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه له بڕیاره‌كان، كه به‌بوونی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاساتی ستراتیژی گرێنتی ده‌كرێت، پابه‌ندبوون به ته‌وافق له ده‌رچوونی یاساكان و ڕاگرتنی هاوسه‌نگیی له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت له‌نێوان پێكهاته‌كاندا.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستانیشه‌وه سه‌رۆك بارزانی ڕایگه‌یاند: پشتیوان به گه‌له‌كه‌مان، پارتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره وه‌ده‌ست ده‌هێنێت و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش حكوومه‌تێكی به‌هێز و تۆكمه دێته‌كایه‌وه كه بتوانێ چاكسازیی ڕیشه‌یی له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی سیاسی و ئابووری و ئیداریی هه‌رێمی كوردستان بكات. هانی كادیرانی پارتیشی دا كه پابه‌ندی یاسا بن و به ئارامترین شێوه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ببه‌ن و وه‌ڵامی ته‌شهیر و بێ ڕێزییه‌كان نه‌ده‌نه‌وه و كاتێك له شوێنی دیكه وێنه‌ی كاندیداكانی پارتی ده‌دڕێنن، ئێوه كه ده‌بینن وێنه‌ی كاندیداكانیان كه‌وتۆته سه‌ر زه‌وی، وێنه‌كانیان ڕاست بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆك بارزانی جه‌ختیی كرده‌وه كه پارتی خاوه‌ن ئامانجێكی ستراتیژییه و به‌پێی سیاسه‌تی ڕۆژ هه‌ڵوێست ناگۆڕین و هیچ پاشه‌كشه‌یه‌كیش له‌و ئامانجه ستراتیژییه ناكه‌ین. هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش ئامانجی ستراتیژی هه‌بێت ده‌بێ ئاماده بێت گیانی خۆی له‌پێناویدا به‌خت بكات، بۆیه پارتی هه‌میشه له‌پێناو پاراستن و به‌خته‌وه‌ریی گه‌له‌كه‌ماندا خۆی به‌خت ده‌كات.
سه‌رچاوه / kdp
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.