ھونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (حازم بندیان)، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ھه‌ڵبژاردن و بانگه‌شه‌ی حیزب و لایه‌نه‌كان بۆ سه‌رخستنی لیست و قه‌واره به‌شداربووه‌كانی ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به گۆرانیه‌كی تایبه‌ت ده‌نگی خۆی بۆ لیستی ١٨٣ـی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتكرده‌وه، به بڕوای ئه‌و ھونهرمهندهش، ھیچ ھێز و لایه‌نێك له ھه‌رێمی كوردستان ناتوانێت به قه‌د پارتی دیموكراتی كوردستان له خه‌می سه‌ربه‌خۆیی و به‌دیھێنانی ماف و خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان دابێت.
حازم بندیان له لێدوانێكی به (ھه‌ولێر)ی ڕاگه‌یاند: ئه‌و گۆرانیه تازه‌یه‌ی تۆماركردووه، به‌شێكه له خۆشه‌ویستی خۆم بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕێبازه پیرۆزه‌كه‌ی بارزانی، كه ھه‌موومانی وا به خۆشه‌ویستی نیشتمان په‌روه‌رده كردووه، ئێستایش كه له ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نزیكبووینه‌ته‌وه، وه‌ك ھونه‌رمه‌ندێك به ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم كه بچووكترین خزمه‌ت به‌و حیزبه بكه‌م، كه ئاوه‌دانی بۆ كوردستان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و پارتهشدا كوردستان ئارامه و ڕۆژ به ڕۆژیش وڵات سیمایه‌كی جوانتر و سه‌قامگیرتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌ش به‌حاڵی خۆشم جگه له‌وه‌ی كه كادیرێكی ئه‌و حیزبه‌م و ھاوكات ھونهرمهندیشم، به تامه‌زرۆییه‌وه ڕووده‌كه‌مه سه‌ر سه‌ندوقی ده‌نگدان و ده‌نگ به لیستی ١٨٣ـی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌م، چونكه پێم وایه تاكه ھێزه كه ده‌توانێت داكۆكیكار بێت له‌به‌رده‌م ھه‌موو خه‌م و ئازاره‌كانی نیشتماندا.
له باره‌ی گۆرانیه تازهكهشیدا گوتی: ئه‌و به‌رھه‌مه به ھاوكاری و ماندوبوونی ده‌سته‌یه‌ك له ھونه‌رمه‌ندان تۆماركراوه و تێكستی ئه‌و به‌رھه‌مه (مه‌ریوان جه‌باری) به سوپاسه‌وه پێشكه‌شی كردووم و له ئاوازی خۆمه و كاری مۆنتاژكردنیشی (ئازاد ئه‌وین) بۆی جێبه‌جی كردووه و له ستۆدیۆی مایسترۆش تۆماركراوه، ھیوادارم به‌رھه‌مه‌كه‌م ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی ھه‌بێت بۆ سه‌رخستنی لیستی ١٨٣ـی پارتیمان..
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.