Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 10:13

میرا گۆرانییه‌ک بۆ" قازی محه‌مه‌د " ده‌لێت

تێكستی گۆرانییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن دكتۆر " ئاراس عه‌بدولكه‌ریم " نووسراوه‌
کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژی كورد " میرا " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ ڤیدیۆ كلیپێك له‌ ژێر ناوی " پێشوا قازی محه‌مه‌د " بڵاوكرده‌وه‌ .

تێكستی گۆرانییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن دكتۆر " ئاراس عه‌بدولكه‌ریم " نووسراوه‌ و ئاوازه‌كه‌شی له‌ لایه‌ن ئاوازدانه‌ری ناسراوی كورد " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " دانراوه‌ و " یه‌حیا موجی " ش كاری دابه‌شكردنی میوزیكی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌ ، كاری ده‌رهێنان و وێنه‌گرتنی گۆرانییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن " یوسف له‌شكری " ئه‌نجامدراوه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌ ، هه‌ڵكه‌وت زاهیری ئاوازدانه‌ر زۆربه‌ی كاره‌ هونه‌رییه‌كانی بۆ ئه‌نجامده‌دات ، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك گۆرانی دوێتی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ گۆرانیبێژان " ده‌شنێ ، لۆكه‌ ، هانی و ناسلی " بڵاوكردووته‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.