له‌دایكبوونی منداڵێك له وڵاتی ئه‌ندونیزیا كه ته‌نیا یه‌ك چاوی هه‌بووه، هه‌مووانی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه.
پزیشكانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كه ئه‌و كچه منداڵه‌ی تێدا هاتووه‌ته دونیا، زۆر تووشی سه‌رسوڕمان بوون، منداڵه‌كه ته‌نیا یه‌ك چاوی هه‌بووه و پاش 7 كاتژمێر گیانیشی له ده‌ست داوه.
ئه‌مه پێنجه‌م منداڵی ئاتانا ئاریانانتۆ و سۆریانتا بووه،منداڵه‌كه 2 كیلۆ كێشی هه‌بووه و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی به‌ده‌ر له ده‌مووچاوی ئاسایی بووه، به‌ڵام منداڵه‌كه لوتی نه‌بووه و ته‌نیا یه‌ك چاوی هه‌بووه.
سۆریانتا له ماوه‌ی دووگیانی‌دا هیچ كات سۆنه‌ری نه‌گرتووه و هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش ئاگاداری دۆخی منداڵه‌كه‌ی نه‌بووه و به دیتنی منداڵه‌كه‌ی زۆر هه‌ستی به مه‌ترسی و نیگه‌رانی كرد. پزیشكان منداڵه‌كه‌یان خسته ژووری چاودێری تایبه‌ته‌وه و هه‌ر 15 خوله‌ك به‌دواداچوونیان بۆ دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و ده‌كرد به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ئه‌وه‌ی كه باوك و دایكی منداڵه‌كه له كانگایه‌ك ئیشیان كردووه، پزیشكان هۆكاری ئه‌م ڕووداوه ده‌گمه‌نه‌یان بۆ كاریگه‌ری چه‌شنێك له مه‌واده كانزاییه‌كان له‌و شوێنه‌دا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.