هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری رایگه‌یاند حزبه‌كه‌یان وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی سیاسی به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا وازنامه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌یان په‌سه‌ندكردوه كه بڕیاریانداوه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی یه‌كبگرنه‌وه.
محه‌مه‌د ره‌ئوف، ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی خسته‌روو.
محه‌مه‌د ره‌ئوف وتی" هاوپه‌یمانی پرۆژه‌ی كۆكه‌ره‌وه‌ی ناو ماڵی كورده‌و به‌شێك نییه‌و نابێت له‌په‌رته‌وازه‌یی، بۆیه بڕوای ته‌واومان به‌كاری هاوبه‌ش هه‌یه بۆ ده‌ربازكردنی كوردستان له‌قه‌یران و سه‌ختی باری ئابووری و بژێوی خه‌ڵك.
ئاشكراشیكرد" له‌ماوه‌ی رابردوودا‌و له‌میانه‌ی گفتوگۆكانی نێوان هاوپه‌یمانی و یه‌كێتیدا، به‌ڕێز د.به‌رهه‌م و كۆمه‌ڵێك له‌هه‌ڤاڵانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی خۆیان كرده بژارده‌و وازنامه‌ی پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی هاوپه‌یمانی كردوه، پاش تاوتوێكردنی ئه‌م پرسه‌و به‌ڕه‌چاوكردنی دۆخی سیاسی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه، به‌ڕێزه‌وه وازنامه‌كه‌ی خۆی و ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی بڕیاریان داوه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی یه‌كبگرنه‌وه په‌سه‌ندكرا.
وتیشی" ده‌خوازین پێگه‌ی سیاسی و كه‌سایه‌تی د.به‌رهه‌م بخرێته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی كه كوردستان و عێراقی پێداتێپه‌ڕده‌بێت.”
دوپاتیشیكردوه كه هاوپه‌یمانی وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی سیاسی و مه‌ده‌نی بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك و بره‌ودان به‌چاكسازی به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌مزوانه كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی هاوپه‌یمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.