Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 09:04

مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای سه‌ربازی ئیتاڵیا کۆده‌بێته‌وه‌

ئیتاڵیا له‌ دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت
کوردستان TV
#7
100%


ئه‌مڕۆ 19/9/2018 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نیكۆلا تێرزانۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئیتاڵیا له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ری كۆبۆوه‌.

له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا په‌ره‌سه‌ندنه‌ سه‌ربازییه‌كان و میكانیزمی نوێی مه‌شق و راهێنان به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تاوتوێكرا، په‌یوه‌ند به‌و بابه‌ته‌ مه‌سرور بارزانی سوپاسی حكوومه‌تی ئیتاڵیا و هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی كرد بۆ هاوكاری و پشتیوانییه‌ سه‌ربازییه‌كانیان، به‌تایبه‌تی له‌ بواری مه‌شق و راهێنان به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌ سه‌ر به‌رنامه‌ی چاكسازی و سه‌رله‌نوی رێكخستنه‌وه‌ی‌ لیوا و یه‌كه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌‌.

له‌لای خۆیه‌وه‌ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئیتاڵیا له‌ عێراق، باسی له‌ چالاكیی هێزه‌كانیان كرد و رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك حكوومه‌تی ئیتاڵیا له‌ به‌رنامه‌ی مه‌شقكردن به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ شێوازێكی نوێ و جۆرایه‌تی پێشكه‌وتووتر به‌رده‌وام ده‌بێت، كه‌ له‌گه‌ڵ قۆناغی ئێستای شه‌ڕی تیرۆریستان بگونجێت.

هه‌روه‌ها دووپاتی له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌وان جگه‌ له‌ راهێنان، له‌ دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازی بۆ لیواكانی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.