ئارام نه‌جمه‌ددین سه‌رۆكى لقی هه‌ولێری فه‌رمانگه‌ى كۆمسیۆنى باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له‌لێدوانی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، به‌نووسراوی فه‌رمی داوامان له‌كۆمسیۆن كردووه ، پڕۆسه‌ى ده‌ستپێكى ساڵی نوێی خوێندن 2018 - 2019 بخرێته دوای هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند به‌هۆی ئه‌وه‌ى تا ئێستا له‌قوتابخانه‌كان خولی فه‌رمانبه‌ران بۆ ڕۆژى هه‌ڵبژاردن هه‌یه و تا پێش هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام ده‌بێت بۆیه داوامان كردووه په‌روه‌رده پرۆسه‌كه دوا بخات بۆ دوای هه‌ڵبژاردن
ئارام نه‌جمه‌دین ڕاشیگه‌یاند كۆمسیۆن بۆ به‌رواری 28 ى ئه‌یلولیش پێویستى به‌قوتابخانه‌كان هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ى ئه‌و ڕۆژه پرۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له‌كۆتادا ناوبراو ڕایگه‌یاند چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى نوسراومانین كه‌په‌روه‌رده وه‌ڵاممان بداته‌وه له‌سه‌ر داواكاریه‌كه‌ى كۆمسیۆن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.