ڕووداوێكی هاتووچۆی دڵته‌زێن له سۆركی شه‌قڵاوه ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه 7 هاوڵاتی بوونه قوربانی.
كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئێواره‌ی دوێنێ له ئه‌نجامی به‌یه‌كداكێشانی دوو ئۆتۆمبیل له شه‌قڵاوه 7كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون و دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قڵاوه به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر.
دوا به‌دوای گه‌یشتنیان به نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه دوو هاوڵاتی به ناوه‌كانی خه‌یروڵا فه‌یزوڵا و شوان سه‌باح كه خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی باتاسن و ئامۆزای یه‌كترن گیانیان له ده‌ستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.