Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:29

نارنجۆکێک لەسەر رێگەی هەولێر - کەسنەزان تەقییەوە

ڕوون نییە کە ئاخۆ نارنجۆکە یان بۆمبی چێنراو
کوردستان TV
#7
100%


نارنجۆکێک لەسەر رێگەی هەولێر - کەسنەزان لە نزیک ماجیدی لاند تەقییەوە و به‌پێی‌ زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان هیچ كه‌سێك به‌رنه‌كه‌وتووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌یه‌كی‌ ئاگادار رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر رێگای كه‌سنه‌زان به‌رامبه‌ر ماجدی لاند نارنجۆكێك له‌ ته‌نیشت ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قییه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا ڕوون نییە کە ئاخۆ نارنجۆکە یان بۆمبی چێنراو بووە، بەڵام نزیك باڵەخانەی ناحیەی کەسنەزانەوە تەقیوەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامن لە کۆکردنەوەی زانیاری.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.