به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كاره‌كانی بۆ خواست، ئه‌مه ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
جه‌نابى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى
سڵاو و ڕێز،
به‌بۆنه‌ى ههڵبژاردنتانهوه به سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به خۆشحاڵییه‌وه گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له‌و ئه‌ركه‌ى كه‌وتۆته سه‌ر شانتان كه شایسته‌تانه.
خۆشحاڵین كه ئه‌م ئه‌ركه‌تان وه‌رگرتووه و هیوادارین ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى هه‌ڵبژێردراو له‌م خوله‌دا ئه‌ركه قورسه‌كانى سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێ بكات و ڕۆڵى خۆى بگێڕێت له به‌هێزكردنى متمانه، هاوبه‌شیى ڕاسته‌قینه، سازان و هاوسه‌نگى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كاندا و له چوارچێوه‌ى پابه‌ندى به ته‌واوى مادده و بڕگه‌كانى ده‌ستوورى عێراقه‌وه له‌پێناوى گه‌یشتن به دادپه‌روه‌رى و چه‌سپاندنى بنه‌ماكانى دیموكراسى و فره‌لایه‌نى و جیگیربوونى سه‌قامگیریى سیاسى و ئارامى له عێراق و ژیانێكى سه‌ربه‌رزانه و خۆشگوزه‌رانى بۆ ته‌واوى پێكهاته‌كانى.
به گه‌شبینییه‌كى زۆره‌وه له ڕۆڵى ئێوه ده‌ڕوانین و هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕى ڕێزماندا..
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
17/9/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.