فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری مه‌خموور و گوێڕ، سیروان بارزانی له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی رایگه‌یاند كه سه‌عات 10ی به‌یانی رۆژی دوو شه‌ممه، دوای هه‌ست كردن به جموجووڵی تیرۆریستانی داعش له نزیك گوندی عه‌لی ره‌ش له بناری چیای قه‌ره‌چۆخ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانمان ئاگادار كرده‌وه.
سیروان بارزانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد به هه‌ماهه‌نگى پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان له بۆردومانێكدا تواندرا شوێنى تیرۆریستان بپێكین ، ئه‌و دوو تیرۆریسته‌ی داعش كه بینرابوون، كه‌وتنه به‌ر بۆردومانه‌كه‌و كوژران.
سیروان بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد كه له ناوچه‌كه‌دا جموجووڵی داعش وه‌كو جاران نه‌ماوه و تێك شكاون و ده‌ره‌فه‌ت و ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌یان نییه كه بتوانن جووڵه‌ی خۆیان زیاتر بكه‌ن و هێزی پێشمه‌رگه‌یش به وردی چاودێری دۆخی ناوچه‌كه به گشتی ده‌كات و هه‌ر جۆره جووڵه‌یه‌كی تیرۆریستان به‌رچاو بكه‌وێت به‌په‌له وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه وبێكاریگه‌ر ده‌كرێت.
له باره‌ی دۆخی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری مه‌خمووریش سیروان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ناوچه‌كه له ژێر ده‌ستی سوپای عێراقیدایه و هێزی پێشمه‌رگه له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری مه‌خمووردا نییه، هه‌ر بۆیه له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری مه‌خموور و حه‌ویجه ئه‌گه‌ری هه‌بوونی جووڵه‌ی تیرۆریستان هه‌یه.
له وه‌ڵامی پرسیاری كوردستان تیڤیدا كه ئایا مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشی سه‌ر دانیشتووه كورده‌كانی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن؟ سیروانی بارزانی گوتی: حه‌شدی شه‌عبی یه‌ك جار هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كرد و باجی زۆر گه‌وره‌یشی دا، بۆیه جارێكی دیكه ناتوانێت و ناوێرێت له به‌رامبه‌ر كورد ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره بكاته‌وه. ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به چه‌ك و تانك و تۆپ روانه‌ی سه‌ر كوردستان كرد دوای خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبر، له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تووشی شكه‌شت بووه و ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه سزا دراوه، بۆیه نا‌وێرن جارێكی دیكه هه‌ڵه‌یه‌كی له‌و جۆره له به‌رامبه‌ر كورد دووباره بكه‌نه‌وه.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.