Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:20

پارێزگاری هەولێر دەیان پرۆژەی گرنگی خزمه‌تگوزاری راگه‌یاند

لە سنووری پاریزگای هەولێر جێبەجێ دەكرێن
کوردستان TV
#7
100%

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2018/9/17 نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لە پرێس کۆنفرانسێکدا کەوتنە بواری جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پرۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە بواری جیاجیا ڕاگەیاند:

پارێزگاری هەولێر دەست پێكردنی چەند پڕۆژەیەك ئاشكرا دەكات و دووپاتیش لەوە كردەوە، كە كارەكانی پرۆژەی ڕێی هەولێر – كۆیە دەستی پێ كردووەتەوە.


نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ بەڕێوەبەرەكان لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتدا بۆ دەستپێكردنەوەی هەندێك لە پرۆژەكان و دروستكردنی هەندێك پرۆژەی نوێ لە سنووری قەزا و ناحیەكان و سەنتەری شاری هەولێر، كە بە سوپاسەوە وەزیری دارایی پارەی پێویست و گوژمەكەی دابین كرد بۆ دەستپێكردنەوەی ئەو پرۆژانەی چاك دەكرێن، كە ڕەزامەندیی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستانی بۆ وەرگیراوە.

نەوزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: پرۆژەكان لە سێكتەرەكانی ڕێگاوبان، ئاو و ئاوەڕۆ و كارەبا كە تایبەتن بە قەزاكان و سەنتەری شار، بۆ وێنە تۆنێلی هەولێر بۆ پیرمام و شەقڵاوە كە ڕەزامەندی هەبوو، خۆشبەختانە پارەی پێویستی بۆ تەرخان كراوە كە بەشێكی لە لایەن دوو كۆمپانیا و بەشەكەی دیكەیشی لە لایەن بەڵێندەرانەوە جێبەجێ دەكرێت كە جێبەجێكردنی ئەم پرۆژەیە كاریگەریی زۆری لەسەر ڕێگاوبانی هەولێر بۆ شەقڵاوە هەیە و ئەو ناوچانە بە یەكەوە دەبەستێتەوە و شەقڵاوە وەكو گەڕەكێكی هەولێری لێ دێت و قەزاكانی دیكەش وەكو سۆران، چۆمان، ڕواندز و مێرگەسۆریش سوود لەو تۆنێلە دەبینن.

نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند: لە چۆمان، ناوپردان و قەسرێ پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی كۆڵان و شەقامەكانمان هەیە، لە سۆران قیرتاوكردنی حەوت گەڕەكمان لەبەردەستە، هاوكات ڕێگای گەرووی عومەرئاغای بێشێ كە چەند ساڵێكە ماوەتەوە و ئەویش بڕیاری بۆ دەرچووە و جێبەجێ دەكرێت، لەگەڵ ئەوەی دۆڵی ڕۆستێ كە بەر لافاو كەوت، ئەو دۆڵە چاك دەكرێتەوە و چەندین پرۆژە جێبەجێ دەكرێن، هەروەها لە ڕواندز چەندین پرۆژەی جۆراوجۆر جێبەجێ دەكرێن.

پارێزگاری هه‌ولێر گوتی: لە قەزای مێرگەسۆر چەند پرۆژەیەكی ئاو و ڕێگاوبانمان كە لە تەندەردا هەن، لە ڕووی ڕێگاوبان و گەیاندنەوە، بەتایبەتی بەستنەوەی ڕێگای نیودەوڵەتیی نێوان ئێمە و توركیا لە ناوچەی "زێتێ" لە قەزای مێرگەسۆر ڕەزامەندی وەرگیراوە، بەستنەوەی قەزای مێرگەسۆر و پارێزگای هەولێر لەگەڵ دیوی ئێران، ئەوەش كاریگەریی خۆی دەبێت لەسەر هاتوچۆی خەڵك و جموجووڵی بازرگانی، هەروەها لە ناو خەلیفان هەندێك پرۆژە جێبەجێ دەكرێن، ڕێگەی هەریر- باسرمە كە تێكچووە چاك دەكرێتەوە.

هەروەها لە ناوچەی زرارەتی پرۆژەی ئاو و چەند پرۆژەی دیكە جێبەجێ دەكرێن، پرۆژەی دیكەش هەیە كە لە ناو هەولێر جێبەجێ دەكرێن، وەكو چاككردنی ڕێگەی خەبات – هەولێر، لەگەڵ چەندین پرۆژەی دیكە لە بواری ڕێگاوبان و ئاو لە سەنتەری شاری هەولێر دروست دەكرێن، كە بە سوپاسەوە وەزیری شارەوانی ڕەزامەندی لەسەر داوە كە هەندێك لە پرۆژەكان لەسەر داهاتی شارەوانییەكان جێبەجێ دەكرێن، هەتا لە كۆیە چەندین پرۆژەیەك جێبەجێ دەكرێن.

لە دەشتی شەمامك پرۆژە لە خۆ دەگرێت، بە شێوەیەك پرۆژەكان پەرت كراون و بەسەر هەموو ناوچەكاندا دابەش كراون، چونكە هەندێكیان پێشتر چووبوونە واری جێبەجێكردنەوە. وەكو هەموومان ئاگادارین باری دارایی بڕێك باشتر بووە و جووڵەی پرۆژەكان لە هەرێمی كوردستان دیارە، هەموو ئەو پرۆژانەی كە پێشتر ڕاوەستابوون خۆشبەختانە لەگەڵ باشبوونەوەی باری دارایی وردە وردە پرۆژەكان جێبەجێ دەكرێن و پارەی پێویست تەرخان كراوە و بەخێرایی دەست بە پرۆژەكان دەكرێتەوە.

نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر ئاشكرایشی كرد: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا تەئكید لەوە كرایەوە ئەو پرۆژانەی بەپەلەن دەبێ زوو جێبەجێ بكرێن، ئەوانی دیكەش جێبەجێ دەكرێن، ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەكانەوە خۆیان جێبەجێی دەكەن، دەستخۆشییان لێ دەكەین كە پەڵە بكەن لە جێبەجێ كردنی ئەو پڕۆژانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.