Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 19:53

عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌بێته‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق

نزیكترین به‌ربژێره‌ بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق بباته‌وه‌
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ربژێر بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ، هه‌موو سیفاتێكی تێدایه‌و ئه‌مه‌ش واده‌كات هێزه‌ سیاسییه‌كان ده‌ستنیشانی بكه‌ن بۆ ئه‌م پۆسته‌.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی: عادل عه‌بدولمه‌هدی نزیكترین به‌ربژێره‌ بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق بباته‌وه‌، چونكه‌ ناوبراو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناوخۆیی و هه‌رێمی و ده‌ره‌وه‌ باشه‌.

شایانی باسه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ ساڵی 2010 پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقی به‌رێوه‌ بردووه‌و دواتریش له‌ ساڵی 2014 پۆستی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی به‌رێوه‌ بردووه‌،له‌ ساڵی 2016 شدا له‌ ریزی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی چۆته‌ ده‌ره‌وه‌.

 

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.