Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 12:27

3 کتێبی نوێی " خه‌زنه‌دار " بڵاوده‌کرێنه‌وه‌

ڕۆژی پێنجشه‌م 20 ی ئه‌یلوول به‌رێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%


به‌ ئاماده‌بوونی ده‌یان كه‌سایه‌تیی ناسراو و ڕۆشنبیری كورد ، به‌م نزیكانه‌ له‌ ماڵی نووسه‌ران نوێترین به‌رهه‌می نووسه‌ری كورد " جه‌مال خه‌زنه‌دار " له‌گه‌ڵ دوو كتێبی دیكه‌ به‌ دیاری ده‌به‌خشرێت .

سازكردنی رێوره‌سمی به‌ دیاری به‌خشینی كتێبی " ده‌فته‌ری كورده‌واری" و دوو كتێبی دیكه‌ی نووسه‌ری ناسراوی كورد "  جه‌مال خه‌زنه‌دار " ، یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌م كارو چالاكیانه‌ی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد لقی هه‌ولێر كه‌ بۆ نووسه‌ر و ڕووناكبیرانی كورد سازی  ده‌كات .

له‌ رێوره‌سمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌سایه‌تیی ناسراو و ڕۆشنبیری كورد به‌شدار ده‌بن و نووسه‌ریش باسێكی گرنگ و ڕوون بۆ كتێبه‌ نوێكه‌ی ده‌كات، له‌ دواییشدا به‌ دیاری كتێبه‌كه دوو دانه‌ی تر‌ ده‌به‌خشرێت به‌ میوانان .

ئه‌م رێوره‌سمه‌ ڕۆژی پێنجشه‌م 20 ی ئه‌یلوول، سه‌عات پێنجی ئێواره‌ له‌ ماڵی نووسه‌ران هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو ساز ده‌كرێت .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.